له هه‌فته‌یه‌كدا 53 تیرۆریست كرانه ئامانج
- سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌دا له 22 تا 28ی كانوونی یه‌كه‌م، 53 تیرۆریست كراونه‌ته ئامانج، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و نۆ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌دا له 22 تا 28ی كانوونی یه‌كه‌م، 53 تیرۆریست كراونه‌ته ئامانج، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و نۆ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌دا له سنووری دیاربه‌كر، به‌دلیس، دێرسم، باتمان، ماردین و نێو سنووری باکووری عێراق ئۆپه‌راسیۆنه‌كان درێژه‌یان هه‌یه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له 22 بۆ 28ی كانوونی یه‌كه‌م چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدراوه و تیایدا، 53 تیرۆریست كراونه‌ته ئامانج.
هاوكات له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، 14 پارچه چه‌ك، یەک ئار بی جی، یەک ده‌مانچه، سێ چه‌كی راو، 75 كیلۆگرام نیتراتی ئامۆنیۆم، شه‌ش نارنجۆك، سێ هه‌زار و 184 فیشه‌كی جۆراوجۆر، 12 گولـله ئار بی جی، 23 پارچه تی ئێن تی، شه‌ش فیوز، 28 مه‌خزه‌ن، دوو بێته‌ل، حه‌وت دوربین، یەک دوربینی نیشانشكێن، یەک دوربینی شه‌و، 121 بۆمبی ده‌ستكرد و ژماره‌یه‌ك بتڵی غاز ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.