له هه‌فته‌یه‌كدا 72 تیرۆرست كراونه‌ته ئامانج
- سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکان لە ١٩ی ئەم مانگەوە تاکو ٢٥ی ئەم مانگە، ٧٢ تیرۆریست کراونەتە ئامانج.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکان لە ١٩ی ئەم مانگەوە تاکو ٢٥ی ئەم مانگە، ٧٢ تیرۆریست کراونەتە ئامانج.به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکان لە ١٩ی ئەم مانگەوە تاکو ٢٥ی ئەم مانگە، له هه‌كاری، شرنەخ، سێرت، دیاربه‌كر، ئه‌رزەڕۆم و ناوچه‌كانی نێو سنووری هه‌رێمی كوردستان، ٧٢ ئه‌ندامی په‌كه‌كه کراونەتە ئامانج.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا حه‌وت سه‌ربازی سوپای توركیاش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 11ی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه له هه‌فته‌ی رابردوودا له ناوچه‌كانی زاپ و ئاڤاشین-باسیان له‌نێو سنووری هه‌ریمی كوردستاندا، گورزێكی کوشندە له رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه دراوه.