لووتکەی نائاسایی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی دەستی پێ‌کرد
کۆبوونەوەی نائاسایی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی بە میوانداریی تورکیا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت قودس دەستی پێ‌کرد.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
کۆبوونەوەی نائاسایی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی بە میوانداریی تورکیا کە لە ئێستادا سەرۆکایەتی رێکخراوەکە دەکات و بە مەبەستی تاوتوێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ شارەکە، دەستی پێ‌کرد.
لەچوارچێوەی لووتکەکەدا کە لە کۆشکی پێشانگا و کۆنگرە نێودەوڵەتییەکانی لوتفی کردار بەڕێوەدەچێت، سەرەتا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکە سازکرا و وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتاری کردنەوەی کۆبوونەوەکەی پێشکەش کرد.
پاشان وێنەی بە کۆمەڵی لووتکەی نائاسایی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی کە ئاژانسی ئانادۆڵو ''سپۆنسەریی فۆتۆیەتی''، گیرا.
دوای گەیشتنی بەشدارانی کۆبوونەوەکە بۆ هۆڵەکە، قورئانی پیرۆز خوێنرا.
له ده‌ستپێكی لووتكه‌كه‌دا سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم-یش به‌شداری ده‌كات.
نوێنه‌ری 48 وڵات به‌شداریی لە لووتكه‌كه‌دا دەکەن كه بریتین لە: ئه‌فغانستان، ئازه‌ربایجان، به‌نگلادیش، ئیندۆنێزیا، فه‌ڵه‌ستین، غینیا، ئێران، قه‌ته‌ر، كوێت، كۆمۆرۆس، لوبنان، سۆماڵ، سودان، تۆگۆ، ئوردن و یه‌مه‌ن له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكوه‌زیران، سه‌ركۆمار یان شا و میره‌كانیان به‌شدارده‌بن.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی لیبیا، جیبۆتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كازاخستان، سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان و مالیزیا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئۆزبه‌كستان و نوێنه‌ری سوڵتانشینی عومانیش وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌ت به‌شدارده‌بن له لووتكه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها بڕیاره سه‌ركۆماری تورکی قوبرسی باکوور، مسته‌فا ئاكنجی وه‌ك چاو‌دێر و سه‌رۆكی فێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ وه‌ك میوان ئاماده‌ی لووتكه‌كه بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن