لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی "عەفرین"
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیزەر ناوێرت: "دەبینین ژمارەیەک لەو هێزانە (یەپەگە/پەکەکە)ی لە رۆژهەڵات کاریان لەگەڵ دەکەین، دەڕۆنە عەفرین. ئەوان پەیوەندی خێزانییان هەیە، لەوانەیە هۆکارێکی بۆ ئەمە بگەڕێتەوە.".
Washington DC
واشنتۆن – AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیزەر ناوێرت رایگەیاند: "دەبینین ژمارەیەک لەو هێزانە (یەپەگە/پەکەکە)ی لە رۆژهەڵات کاریان لەگەڵ دەکەین، دەڕۆنە عەفرین".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیزەر ناوێرت لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆیدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا و سوپای سووریا بۆ سەر چەکدارانی یەپەگە/پەکەکە لە عەفرین دوا.
ناوێرت تیشکی خستە سەر ئەوەی چەکدارانی یەپەگە/پەکەکە کە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتەوە کە شەڕیان لە دژی داعش دەکرد بەرەو عەفرین دەڕۆن.
ناوێرت داکۆکی لەوە کرد کە "رووداوەکانی عەفرین باری سەرنج لە سەر بەرەنگاربوونەوەی داعش لا دەبات"، گوتیشی: " دەبینین ژمارەیەک لەو هێزانە (یەپەگە/پەکەکە)ی لە رۆژهەڵات کاریان لەگەڵ دەکەین، دەڕۆنە عەفرین. ئەوان پەیوەندی خێزانییان هەیە، لەوانەیە هۆکارێکی بۆ ئەمە بگەڕێتەوە. ئەم دیسانەوە بەلارێدابردنی ئامانجەکانمانە چونکە ئیدی وەک جاران ناتوانین بەپێی پێویست بەرەنگاری داعش ببینەوە".