توركيا

لێدوانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی گشتپرسی ھەرێمی کوردستان

چاوشئۆغڵو (لەبارەی گشتپرسی ھەرێمی کوردستان): "ئەم گشتپرسییە پێچەوانەی دەستووری عێراقە. تاکو ئەمڕۆ ئەو ئیدارەیەی کە گوێیستی ھۆشدارییە دۆستانەکانمان نەبوو، لەمەودوا وەک موخاتابان وەری ناگرین. ئەمە بە برا کوردەکانم ناڵێم، بە ئیدارەکەی دەڵێم".

Mazın Asad  | 29.09.2017 - نوێکردنەوە : 30.09.2017
لێدوانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی گشتپرسی ھەرێمی کوردستان

Antalya

ئەنتاڵیا - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی گشتپرسی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "ئەم گشتپرسییە پێچەوانەی دەستووری عێراقە. تاکو ئەمڕۆ ئەو ئیدارەیەی کە گوێیستی ھۆشدارییە دۆستانەکانمان نەبوو، لەمەودوا وەک موخاتابان وەری ناگرین. ئەمە بە برا کوردەکانم ناڵێم، بە ئیدارەکەی دەڵێم".

چاوشئۆغڵو بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی خوێندنەوەی ئاکادیمی ٢٠١٧-٢٠١٨ی زانکۆی ئاکدەنیزی کرد و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی گشتپرسی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: "ئەم گشتپرسییە پێچەوانەی دەستووری عێراقە. تاکو ئەمڕۆ ئەو ئیدارەیەی کە گوێیستی ھۆشدارییە دۆستانەکانمان نەبوو، لەمەودوا وەک موخاتابان وەری ناگرین. ئەمە بە برا کوردەکانم ناڵێم، بە ئیدارەکەی دەڵێم. ئێمە لە سەردەمی سەدام ھەمیشە خاوەندارێتی برا کوردەکانمان لەوێ کرد. کاتێک بۆ شاری ئیدلبیش چوون زۆربەی برا کوردەکانی ئەوێ ئەمەیان نەدەویست. بەڕێوەبردنی سەرۆکایەتییەک کە وادەی ئەرکەکەی دیار نییە، ئایندەی ناوچەکە و ئایندەی برا کوردەکانمان دەخاتە مەترسییەوە". 

چاوشئۆغڵو گوتیشی:" موخاتبی ئێمە حکوومەتی ناوەندی عێراقە. ئەو بڕیارانەی داومانە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی و ئەنجوومەنی وەزیران لەژێر رۆشنایی داواکانی حکوومەتی بەغدایە. بڕیارەکان هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەکەین، تاوەکو ئێستاش درەنگ نیە. پێویستە لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەو هەنگاوە هەڵەیان پاشگەز ببنەوە. ئێمە وابیردەکەینەوە کەوا بەو هەنگاوەمان مافی برا کوردەکانمان دەگەڕێنینەوە و ئەوان دەپارێزین و لەمەترسی دوریان دەخەینەوە. ئەو مەترسیانەش لە کوێوە دێن. لە تورکیا نایەن بەڵام دانە دانە بۆ بارزانیم باس کرد کە لە کوێوە دێن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın