توركيا

لێدوانە گرنگەکانی وەزیری بەرگری تورکیا فیکری ئشک

ئشک: "زانیاریمان ھەیە کە تاکو ئێستا سێ سەربازمان لەدەست داعش دایە. بەڵێ ھەڵسەنگاندن لەسەر بوونی سێ سەربازمان لەدەست داعش دەکەین، بەڵام روونکردنەوەکانی بێجگە لەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە".

Abdullah Shukur  | 23.12.2016 - نوێکردنەوە : 24.12.2016
لێدوانە گرنگەکانی وەزیری بەرگری تورکیا فیکری ئشک

Ankara

کۆجەیلی

وەزیری بەرگری تورکیا فیکری ئشک گوتی: "زانیاریمان ھەیە کە تاکو ئێستا سێ سەربازمان لەدەست داعش دایە. بەڵێ ھەڵسەنگاندن لەسەر بوونی سێ سەربازمان لەدەست داعش دەکەین، بەڵام روونکردنەوەکانی بێجگە لەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە. دەڵێین کە بێ پشتڕاست نەکردنەوەی زانیارییەکان، زانیارییانەکان بە ھەند وەر نەگرن".

فیکری ئشک لە لێدوانێکیدا گوتی: "ئێستا لەگەڵ سوپای سووریای ئازاد، گردی نەخۆشخانەمان لە داعش پاک کردەوە کە ھەستیارترین جێگەی ئەلبابە. ئەمەش ھەستیارترین خاڵ بوو، بەڵام تا ئێستا کاری زۆر ماوە بیکەین".

وەزیری بەرگری تورکیا لە درێژەدا گوتیشی: "پێویستە ھەموو کەسێک لەم قۆناغە ھەستیارەدا کە وڵاتەکەمانی پێدا تێپەر دەبێت، بەرپرسیارانە ھەڵسوکەوت بکات. پێویستە ھەموومان وریا بین لە بەرامبەر ئەو تەلانەی کە رێکخراوەکانی تیرۆریستی دەیانەوێ بۆ تورکیای دابنێن. لە لایەکی دیکەش نابێت ھیچ کارێک بکەین کە کاریگەری لەسەر یەکێتی و یەکڕیزی ئێمە دروست بکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın