توركيا

لە تورکیا ٤٥ هەزار کارمەندی دەوڵەت لە کارەکانیان دوورخرانەوە

- لەدوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، تا ئەمڕۆ لەچوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی لە زۆرێک لە دامودەزگا حکوومییەکاندا گیراونەتە بەر، ٤٥ هەزار و ٤٨٤ کارمەندی حکوومەت لەکارەکانیان دوورخرانەوە.

Muhammet Ali Kemal  | 23.07.2016 - نوێکردنەوە : 24.07.2016
لە تورکیا ٤٥ هەزار کارمەندی دەوڵەت لە کارەکانیان دوورخرانەوە

ئەنقەرە

لەدوای هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، تا ئەمڕۆ لەچوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی لە زۆرێک لە دامودەزگا حکوومییەکاندا گیراونەتە بەر، ٤٥ هەزار و ٤٨٤ کارمەندی حکوومەت لەکارەکانیان دوورخرانەوە. 

لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتادا، دوێنێ ٩٥٤ کەس لە کارەکانیان دوورخرانەوە و بەو شێوەیەش ژمارەی کارمەندە دوورخراوەکانی حکوومەت لە ئێوارەی ١٥ی تەمووزەوە بریتییە لە ٤٥ هەزار و ٤٨٤ کەس.

دوێنێ لە وەزارەتی زانست و پیشەسازی وتەکنەلۆجیا و دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتەکە ٥٦٠ کارمەند لە کارەکانیان دوورخرانەوە کە پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە هەبوو، هاوکات لە وەزارەتی ئابووری ١٥ کارمەند دوورخرانەوە.

لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و لە پلە و پۆستە جۆراوجۆرەکانی وەزارەتەکەدا، ٢٠٦ کەسی دیکە لە کارەکانیان دوورخرانەوە. لە دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ٢١ کارمەند و لە ئاژانسی گەشەپێدان، پێنج سکرتێری گشتیی نێردرانەوە ماڵەوە.

هاوکات لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەڕێوەبردنی گۆڕەپانە ئاسمانییەکان، ١٣٩ کارمەند و لە دامەزراوەی رێکخستنی بازاڕی توتن و خواردنەوە کحولییەکان، هەشت کارمەند دوورخرانەوە.

ئەمە جگە لەوەی ژمارەی ئەو کارمەندانەی کە لە وەزارەتی پەروەردە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە بەهۆی ئەوەی پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە هەبووە بۆ ٢١ هەزار و ٧٣٨ کەس بەرزبووەتەوە. ژمارەی مامۆستا دوورخراوەکانیش بۆ ٢١ هەزار و ٢٩ مامۆستا بەزربووەتەوە.

لە تەرەتە (رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی تورکیا) ٣٠٠ کارمەند و لە دامەزراوەی باڵای رادیۆ و تەلەڤیزیۆن ٢٩ کارمەند لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

لە پاڵ ئەمانەیشدا لە ژمارەیەک دامەزراوەی دیکە پرۆسەی دوورخستنەوەی کارمەندان لە کارەکانیان بەردەوامە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın