لە هەفتەیەکدا ٢٨ تیرۆریست کراونەتە ئامانج
لە رۆژی ١١ تا ١٨ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری تورکیادا، نۆ چەکداری پەکەکە کوژراون، چواریان بە دیل گیراون و ١٥شیان خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە.
Ankara
ئەنقەرە – AA
لە رۆژی ١١ تا ١٨ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری تورکیا لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکان نۆ چەکداری پەکەکە کوژراون، چواریان بە دیل گیراون و ١٥شیان خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردۆتەوە کە لە نێویاندا موراد داغ هەیە کە ناوی نهێنی "فەرهاد یڵماز"ە و لە لیستی "تیرۆریستە داواکراوەکانی" وەزارەتی ناوخۆ دابوو لە کاتەگۆری سەوز دایە و بڕی یەک ملیۆن لیرەی تورکی دەدرایە ئەو کەسەی شوێنەکەی زانیبووایە.
لە رۆژی ١١ تا ١٨ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری تورکیادا، نۆ چەکداری پەکەکە کوژراون، چواریان بە دیل گیراون و ١٥شیان خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راپۆرتی هەفتانەیدا ئاماژەی بەوە داوە لەو ماوەیەدا، هەزار و ١٨٧ ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتیان ئەنجام داوە.
لە هەڵمەتەکاندا، ١٤٨ کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەگەڵ پەکەکە، ٧٥ کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لەگەڵ رێکخراوی داعش، ٥٧٥ کەسیش لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی و ٢٤ کەسیش بە گومانی تێوەگلان لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییە چەپەکان دەستگیر کراون.
لە هەڵمەتە بەرنامە بۆداڕێژراوەکانیشدا، چوار هەزار و ٦٥٧ کەس دەستگیرکراون کە ٨٢٢یان بە تاوانی تیرۆر، ١١٩یان بە هۆی کۆچی نایاسایی و سێ هەزار و ٧١٦یشیان بە هۆی بازرگانیکردنی بە ماددەی هۆشبەر و قاچاخچێتییەوە بووە.
لە رۆژی ١١ تا ١٨ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری تورکیا لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکان نۆ چەکداری پەکەکە کوژراون، چواریان بە دیل گیراون و ١٥شیان خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردۆتەوە کە لە نێویاندا موراد داغ هەیە کە ناوی نهێنی "فەرهاد یڵماز"ە و لە لیستی "تیرۆریستە داواکراوەکانی" وەزارەتی ناوخۆ دابوو لە کاتەگۆری سەوز دایە و بڕی یەک ملیۆن لیرەی تورکی دەدرایە ئەو کەسەی شوێنەکەی زانیبووایە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆریستان لە ئاگری، باتمان، بینگۆل، دیاربەکر، ماردین، شرنەخ، دێرسم و گیرەسون ٨١ پەناگە، حەشارگە و ئەشکەوت خاپوور کراون و ١٨ بۆمبی دەستی و مینیش پووچەڵ کراونەتەوە.