توركيا

لەمساڵدا حەوت ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری ئیستانبوڵ-یان کردووە

شاری ئیستانبوڵ کە بە کولتوور و مێژوو و جوانییەکەی، جیهانی سەرسام کردووە لە دواین هەشت مانگدا زیاتر لە حەوت ملیۆن گەشتیار سەردانی کردووە.

Sangar Hamad Azeez  | 20.09.2017 - نوێکردنەوە : 21.09.2017
لەمساڵدا حەوت ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری ئیستانبوڵ-یان کردووە

Ankara

ئەنقەرە - AA

شاری ئیستانبوڵ کە بە کولتوور و مێژوو و جوانییەکەی، جیهانی سەرسام کردووە لە دواین هەشت مانگدا زیاتر لە حەوت ملیۆن گەشتیار سەردانی کردووە.

بە گوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتیاری تورکیا، ژمارەی گەشتیاران لە مانگی ئابی رابردوودا بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

بە پێی داتاکان، تەنها لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، یەک ملیۆن و ٢٤٧ هەزار گەشتیار روویان لە شارەکە کردووە بەم شێوەیەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەسەدا ٣٧ زیادی کردووە.

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتیاری تورکیا ئاماژە بەوە دەکات کە لە دواین هەشت مانگدا زیاد لە حەوت ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری ئیستانبوڵ-یان کردووە کە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەسەدا ١٠،٨ زیادی کردووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın