توركيا

مشتومڕی تورکیا لە بارەی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان

- سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی: "هەڵکردنی ئاڵای بارزانی لە تورکیا هاوشانی ئاڵای تورکیا ئابڕووچوون، نەزانی و ریسواییە".

Sangar Hamad Azeez  | 28.02.2017 - نوێکردنەوە : 28.02.2017
مشتومڕی تورکیا لە بارەی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان

Istanbul

ئەنقەرە – AA

سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لەدژی هەڵکردنی ئاڵای ھەرێمی کوردستان لە کاتی پێشوازیکردن لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی کاردانەوەی نیشان دا و گوتی: "هەڵکردنی ئاڵای بارزانی لە تورکیا هاوشانی ئاڵای تورکیا ئابڕووچوون، نەزانی و ریسواییە".

باخچەلی لەمیانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئیدانەی هەڵکردنی ئاڵای ھەرێمی کوردستانی کرد لە کاتی پێشوازیکردن لە بارزانی و گوتی: "هەڵکردنی ئاڵای بارزانی لە تورکیا هاوشانی ئاڵای تورکیا ئابڕووچوون، نەزانی و ریسواییە".

لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، بیبنالی یڵدرم لە کۆبوونەوەی فڕاکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان وەڵامی گوتەکانی باخچەلی دایەوە و گوتی: ''بەپێی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستان لە باکووری ئەو وڵاتە، پێکهاتەیەکی خۆ بەڕێوەبەرە. پەرلەمان، سەرۆکوەزیران، وەزیر و ئاڵای جودایان هەیە و لەسەر ئاستی جیهانیش بەو جۆرە دەناسرێن. باسکردنی ئەم بابەتە وەک ئەوەی کە مامەڵەیەکی نوێیان لەگەڵدا کرابێت، نیازپاکیی نییە. تورکیا بەتەواوەتی رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت. رێز لەهەموو ئەو شتانەش دەگرێت کە لە دەستووری عێراقدا هاتوون. ئێمە جگە لەوە، هیچ هەڵوێستێکی دیکەی دیپلۆماسیی، پەیڕەوکردنی شێوازی نوێی مامەڵەمان ئەنجام نەداوە و ئەنجامی نادەین''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın