توركيا

منداڵانی بێ سەرپەرشت لە سوودان نزا بۆ سوپای تورکیا دەکەن

- منداڵانی بێ سەرپەرشت لە سوودان نزا بۆ سەرخستنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون دەکەن کە لە لایەن سوپای تورکیاوە ئەنجام دەدرێت.

Mazın Asad  | 21.01.2018 - نوێکردنەوە : 22.01.2018
منداڵانی بێ سەرپەرشت لە سوودان نزا بۆ سوپای تورکیا دەکەن

Hartum

خەرتوم - AA

منداڵانی بێ سەرپەرشت لە سوودان نزا بۆ سەرخستنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون دەکەن کە لە لایەن سوپای تورکیاوە ئەنجام دەدرێت.

بێ سەرپەرشتە سوودانییەکان ھیوای سەرکەوتنیان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە خواست و سورەتی فاتیحەیان خوێندەوە.

٣١٢ قوتابی لە کۆرسی قورئان لە ناوچەی دارولسەلام لە شاری ئومدورمان لە سودان قورئانیان بۆ سەربازانی تورکیا خوێندەوە و نزایان بۆ کردن.

یەکێک لە قوتابییە بێ سەرپەرشتەکان بەناوی ئەحمەد موسا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی گوتی: "خوا سەربازانی تورکیا بپارێزێت".

ئەو بێ سەرپەرشتە سوودانییانە بە نووسینی "لقی زەیتون" لەسەر کاغەز پشتیوانیان خۆیان بۆ سوپای تورکیا خستەڕوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın