توركيا, ژيان

نیو سەدەیە ژیانی لەسەر خوێ کۆکردنەوەیە

هاووڵاتییەکی شاری قەیسەری، نیو سەدەیە بژێویی ژیانی لەسەر کۆکردنەوەی خوێی چێشت، پەیدا دەکات.

Sangar Hamad Azeez  | 29.08.2016 - نوێکردنەوە : 30.08.2016
نیو سەدەیە ژیانی لەسەر خوێ کۆکردنەوەیە

قەیسەری


هاووڵاتییەکی شاری قەیسەری، نیو سەدەیە بژێویی ژیانی لەسەر کۆکردنەوەی خوێی چێشت، پەیدا دەکات.

سەیفی توران کە هاووڵاتییەکی شاری قەیسەرییە، رۆژانە بەر لە رۆژهەڵاتن بە ئەسپ و عارەبانە نزیکەی یەک کاتژمێر رێ دەبڕێت تا دەگات بە دەریای خوێ.

لەگەڵ گەیشتنی بۆ قەراغ دەریایی خوێ ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٥٦ ساڵییە پێڵاوێکی داری دروستکردووە و لەپێێ دەکات دواتر دەچێتە کەناری دەریا و سەرگەرمی کۆکردنەوەی خوێ دەبێت.

دوای ئەوەی خوێیەکە کۆدەکاتەوە، بە نیودەبەیەک کە دروستکراوی خۆیەتی خوێیەکە دەبات بۆناو عەرەبانەکە، دواتر بەر لە نیوەڕۆ بەرەو ماڵ بەرێدەکەوێت.

بە گوتەی توران، خوێیەکە لە هیچ شوێنێک نافرۆشێت و گوندنشینان خۆیان دێنە ماڵەکەی و خوێیەکەی لێدەکڕن، ئەمیش بەهۆی باشی و سروشتی خۆێەکە کە بۆ دروستکردنی تورشیات، پەنیر و دۆشاوی تەماتە بەکاری دەهێنن.

توران دەڵێت، زیاتر لە ٣٠ ساڵ دەبێت بە تەنیا ئەم کارە دەکەم، کارێکی قورسە بەڵام هیچ چارەی دیکەم نییە و تاکە هۆکاری پیداکردنی بژێوی ژیانمە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın