توركيا

هاتای.. پەیەدە/پەکەکە گولـلە هاوەنێکی ئاراستەی کرکهان کرد و سێ قوربانی لێکەوتەوە

چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە ناوچەی عەفرینی سووریاوە گولـلە هاوەنێکیان ئاراستەی شارۆچکەی کرکهان سەر بە پارێزگای هاتای کرد.

Erdal Türkoğlu, Burak Milli  | 22.01.2018 - نوێکردنەوە : 22.01.2018
هاتای.. پەیەدە/پەکەکە گولـلە هاوەنێکی ئاراستەی کرکهان کرد و سێ قوربانی لێکەوتەوە

Hatay

هاتای- AA

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/پەکەکە لە ناوچەی عەفرینی سووریاوە گولـلە هاوەنێکیان ئاراستەی شارۆچکەی کرکهان سەر بە پارێزگای هاتای کرد و بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە برینداربوون.

بە پێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی دەستکەوتوون، گولـلە هاوەنێک لە گەڕەکی کالەتەپەی شارۆچکەکە کەوتووەتە خوارەوە.

دواتری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، جەندرمە و تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کران.

لە ئەنجامی پەلامارەکەدا کە لە لایەن تیرۆریستانی پەیەدە/پەکەکەوە ئەنجامدراوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın