توركيا

هۆشداری ئەردۆغان بۆ ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی تیرۆر دەکەن

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان: "دەبێت هەموو دنیا ئەوە بزانێت، هەرگیز رێگە نادەین بە دروست کردنی دەوڵەتی تیرۆر لە سنوورەکانمان لە باکووری سووریا.

Fahrettin İbrahim  | 25.06.2017 - نوێکردنەوە : 27.06.2017
هۆشداری ئەردۆغان بۆ ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی تیرۆر دەکەن

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان: "دەبێت هەموو دنیا ئەوە بزانێت، هەرگیز رێگە نادەین بە دروست کردنی دەوڵەتی تیرۆر لە سنوورەکانمان لە باکووری سووریا. ئەوانەشی کە پشتگیری ئەمانە دەکەن، راستییەکەیان بۆ دەردەکەوێت. هەر چۆن لە قەڵغانی فوراتدا لە جەرابلوس، راعی، دابک، ئەلباب کە ٢ هەزار کیلۆمەترە، درایە دەستی سوپای سووریای ئازاد، لەمەو دواش لە قۆناغەکەدا هەمان شت دەکرێت. هەرگیز رێگە نادرێت. ئەمەم بەخۆیان گوتووە. لەلایەک لەگەڵ ناتۆ پێکەوە دەبین، لەولاترەوە لەگەڵ تیرۆریستان پێکەوە دەبین، ئەمە چی کارێکە؟ ئەو کات دەبێت ناتۆ سەرلەنوێ چاوی پێدا بخشێنرێتەوە. ئەم هاریکارییە، پێشێلکاریی یاساکانی ناتۆیە".

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رایگەیاند: "دەبێت هەموو دنیا ئەوە بزانێت، هەرگیز رێگە نادەین بە دروست کردنی دەوڵەتی تیرۆر لە سنوورەکانمان لە باکووری سووریا. ئەوانەشی کە پشتگیری ئەمانە دەکەن، راستییەکەیان بۆ دەردەکەوێت. هەر چۆن لە قەڵغانی فوراتدا لە جەرابلوس، راعی، دابک، ئەلباب کە ٢ هەزار کیلۆمەترە، درایە دەستی سوپای سووریای ئازاد، لەمەو دواش لە قۆناغەکەدا هەمان شت دەکرێت. هەرگیز رێگە نادرێت. ئەمەم بەخۆیان گوتووە. لەلایەک لەگەڵ ناتۆ پێکەوە دەبین، لەولاترەوە لەگەڵ تیرۆریستان پێکەوە دەبین، ئەمە چی کارێکە؟ ئەو کات دەبێت ناتۆ سەرلەنوێ چاوی پێدا بخشێنرێتەوە. ئەم هاریکارییە، پێشێلکاریی یاساکانی ناتۆیە".

ئەردۆغان لە رێوڕەسمێکدا لە ئیستانبوڵ بە بۆنەی جەژنی رەمەزان وتارێکی پیشکەشی لایەنگرانی کرد.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''تورکیا لەلایەکەوە بەرەنگاری هێرشی ناپاکانەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، لەلایەکی دیکەوە بەرەنگاری فێڵەکانی نێو دیپلۆماسییەتیان، هاوکات بەگژ تیرۆری ئابوورییان دەچێتەوە. تەماشاکەن بەم جەژنە، سەرۆکی ئەرکانی سوپا لەگەڵ فەرماندەی هێزەکاندا لە باشووری خۆرهەڵاتی وڵات، لە سیرت و لە تیللۆ، نوێژی جەژن دەکەن. وەزیری ناوخۆ لە هەکاری، چوکورجا نوێژی جەژنی کرد. بێ وەستان لەسەر رێگەکەمان بەردەوامین''.

ئەردۆغان گوتیشی: ''لەرێگەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە، هەوڵی درووستکردنی راڕەوێکی تیرۆرمان بەدرێژایی باشووری سنوورەکانمان، لەباربرد. بەداخەوە ئەو وڵاتانەی کە هاوپەیمان ناویان دەهێنین و بە دۆستیان دەزانین، چاویان بڕیوەتە یەکپارچەیی خاکی تورکیا و هیچ مەترسییەک نابینن لە هاریکارییکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئەوانەی وا دەزانن بەگوتنی ئەوەی دواتر ئەو چەکانە وەردەگرنەوە کە دەیاندەنە رێکخراوە تیرۆریستییەکان، تورکیایان هەڵخەڵەتاندووە، لە کۆتاییدا لەوە تێدەگەن کە هەڵەیەکی کوشندەیان ئەنجامداوە و بەڵام ئیتر ئەوکاتە کار لەکار ترازاوە بۆ ئەوان''.

سەرکۆماری تورکیا هۆشداری دایە وڵاتانی ئەورووپی و گوتی: "داوا (لە وڵاتانی ئەورووپا) دەکەین چی زووە بەئاگابێنەوە و چاو لەو کارەساتە نەپۆشن کە بەهۆی دەربڕینی خۆشەویستی قوڵیان بۆ ئەندامانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و پاراستنی پتەویان روو دەدات. تورکیا بەو هێزەی لە پاشخانی مێژوویی، یەکێتیی و یەکگرتووییەوە سەرچاوە دەگرێت بەسەر ئەو کارەساتەدا زاڵ دەبێت. ئەوانەی تەنها دەڵێن با ئێمە زەرەرمان پێنەگات لەبەر ئەمە مار بەخێو دەکەن، زۆر نزیکە بە ژەهری ئەو مارانە بەئاگا بێنەوە".

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان راشیگەیاند: "روو دەکەمە هەمووتان؛ لەهەر شوێنێک زانیتان ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ هەیە، بێ شک شوێنەکەی ئاشکرا بکەن. ئەگەر نەتانزانی، ئەوا بەرپرسن. ئێمە بەردەوام دەبین لە لێپێچینەوە لەوانەی ئەم ئوممەت و میللەتەیان پارچە پارچە کردووە. سەیرکەن، لە ئەمریکا و لە پەنسیلڤانیا لە کێڵگەیەکدا دەژی وانییە؟ دەبێت لەمەوە شتێک تێبگەن. ئەمریکا بۆ ئەمە ناداتەوە، دەبێت لەمە تێبگەین. ئێوە دەزانن لە گەڕەکەکانتاندا کێ هەیە. ئێمەش بەدواداچوونی بۆ دەکەین، لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەین، لەچوارچێوەی یاسادا".

ئەردۆغان گوتیشی: ''پەیوەندییمان لەگەڵ گەلەکەماندا بەهیچ شێوەیەک نەپچڕاند. لەپێناوی بەرژوەندیی کەسییدا نا، بەڵکو تەنها و تەنها لەپێناو خزمەتکردنی بە وڵاتدا، سیاسەتمان کرد. هیچ کاتێک ئەوەمان لە بیرنەچوو کە سەرجەم پلە و پایەکان کاتیین، ئەوەی کە دەمێنێتەوە ئەوەیە کە لەدوای خۆت سەدایەکی جوان جێبهێڵیت، و بەڕێز و گەورەیی و خێرەوە یاد بکرێتەوە. بەدڵنیاییەوە لەو ماوەیەدا کەسانێک هەبوون، هەناسەیان پێنەما، تەنگەنەفەس بوون و ئەوەیان لەبیرچوویەوە کە بۆچی سیاسەت دەکەن. کەسانێک هەبوون لەو سەردەمەدا خۆیان دایە دەست بەدمەستیی پلە و پایە و حەزە دونیاییەکانیان. بەدڵنیاییەوە کەسانێک هەبوون کە نەیانتوانی مافی ئەم تاقیکردنەوەیە کە هەر هەنگاوێکی پڕە لە ناڕەحەتی، بدەن. ئەمڕۆ هیچ یەکێک لەوانە، لەنێوماندا نین. ئەگەر کەسانێک هەبن بەشێوەیەک لە شێوەکان خۆیان شاردبێتەوە و هێشتا لەو ناوەدا بسووڕێنەوە، ئەوا رۆژی لێپرسینەوە لەوانیش نزیکە. بەڵام ئەوەتان بیرنەچێت کە بڕبڕەی پشتی ئاک پارتی، ساغ و سەلامەتە''.

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە رێگەی بە درووستبوونی دەوڵەتێکی تیرۆریستی لە باکووری سووریا نادەن و گوتی: "دەبێت هەموو دنیا ئەوە بزانێت، هەرگیز رێگە نادەین بە دروست کردنی دەوڵەتی تیرۆر لە سنوورەکانمان لە باکووری سووریا. ئەوانەشی کە پشتگیری ئەمانە دەکەن، راستییەکەیان بۆ دەردەکەوێت. هەر چۆن لە قەڵغانی فوراتدا لە جەرابلوس، راعی، دابک، ئەلباب کە ٢ هەزار کیلۆمەترە، درایە دەستی سوپای سووریای ئازاد، لەمەو دواش لە قۆناغەکەدا هەمان شت دەکرێت. هەرگیز رێگە نادرێت. ئەمەم بەخۆیان گوتووە. لەلایەک لەگەڵ ناتۆ پێکەوە دەبین، لەولاترەوە لەگەڵ تیرۆریستان پێکەوە دەبین، ئەمە چی کارێکە؟ ئەو کات دەبێت ناتۆ سەرلەنوێ چاوی پێدا بخشێنرێتەوە. ئەم هاریکارییە، پێشێلکاریی یاساکانی ناتۆیە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın