هۆشداریی ئه‌ردۆغان بۆ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ''له‌وه زیاتر بڕۆن ده‌روازه سنوورییه‌کان ده‌که‌ینه‌وه''
- سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: '' - ''ئه‌وه بزانن که ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر بڕۆن، ئه‌وا ده‌روازه سنوورییه‌کان ده‌کرێنه‌وه نه من و نه‌گه‌له‌که‌م له‌و هه‌ڕه‌شه فریوده‌رانه سڵناکه‌ینه‌وه، ئه‌وه بزانن''.
Istanbul
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له دووه‌م لووتکه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ژن و دادپه‌روه‌رییدا کرد که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی ژن و دیموکراسی به‌هاوکاری وه‌زاره‌تی خێزان و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی سازکرابوو و کردنه‌وه‌ی لووتکه‌که‌دا گوتارێکی پێشکه‌شکرد.
له‌گوتاره‌که‌یدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: ''ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی که شوێنی چالاکی بەرپرسیارێتی سیاسیی و سیاسەتمەداران و رێگەچارەی سیاسین، شوێنێ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانن. کاتێک که هاوسه‌رگیریی له‌ته‌مه‌نی بچووکدا له وڵاته‌که‌ماندا به‌یاسا رێگه‌ی پێدرا و ئه‌و کێشانه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه ده‌بێته جێگه‌ی باس، پێویسته ئه‌و هه‌نگاوانه بنرێت که پێویستن. پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه سه‌ره‌تا به‌مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریی بن. ئه‌گه‌ر بێت و هاوسه‌رگیریی له‌خوار ته‌مه‌نی یاساییه‌وه کولتوربێت، ئێوه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌تانه‌وێت یاسا ده‌ربکه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌تانه‌وێت سزایان بده‌ن، ناتوانن رێگه‌ی لێ‌بگرن''.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه که له‌نێوان قه‌باره و گه‌وره‌یی کێشه‌کان و بوونه بابه‌تی رۆژه‌ڤی ئه‌و کێشانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ناهاوسه‌نگییه‌کی به‌رچاو هه‌یه و گوتی: ''ئه‌و پێکدادانانه‌ی له‌وڵاتانی وه‌ک سووریا، عێراق، ئه‌فغانستان، لیبیا و سۆماڵ هه‌ن، ئه‌و سته‌مه‌ی په‌یڕه‌و ده‌کرێت و ئه‌و خوێنه‌ی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییدا ده‌ڕێژرێت، ته‌نها له‌رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه، ده‌توانرێت بخرێته نێو بابه‌ته‌کانی رۆژه‌ڤی جیهانه‌وه. ئه‌گه‌ر بابه‌تی کێشه‌ی په‌نابه‌ران جێگه‌ی باس نه‌بێت، کاره‌ساتی مرۆیی له‌و وڵاتانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێته بابه‌تی رۆژه‌ڤ''.
راشیگه‌یاند: ''له‌ئێستادا له‌جیهاندا ملیۆنه‌ها مناڵی هاوشێوه‌ی ئالان چاوه‌ڕێی وه‌ڵام ده‌که‌ن، چاوه‌ڕێی میهره‌بانی ده‌که‌ن. ئایا وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه؟ هه‌نگاوێک له‌وباره‌یه‌وه نراوه؟ نه‌خێر. له‌ئه‌فریقا، ملیۆنه‌ها مرۆڤ هه‌ر له‌مناله‌وه تا به‌ته‌مه‌نه‌کان چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌رێکن. هیچ هه‌نگاوێک له‌وباره‌یه‌وه نه‌نراوه. ئه‌و هه‌نگاوه‌تان پێ بڵێم که نراوه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا تورکیا بچێته نێو یه‌کێتیی ئه‌ورووپاوه یان نا؟ ئه‌مه هه‌نگاوه‌که‌یه. بۆچی؟ چونکه ئه‌ردۆغان قسه‌ی راست ده‌کات. کۆبوونه‌ته‌وه 30-40 که‌س، له‌دژی راگه‌یه‌نراوه‌که، 400-500 که‌سی دیکه بۆ پشتیوانییکردنی، هه‌مووتان پشتیوانیی بکه‌ن چی له‌بابه‌ته‌که ده‌گۆڕێت؟''.
سه‌رکۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان قسه‌یکرد و گوتی: ''جیهان له 5 گه‌وتره‌تره. پێویسته هه‌موومان به‌رگریی له‌مه بکه‌ین و له‌هیچ که‌سێک نه‌ترسین. به‌داخه‌وه وڵاتانی جیهان ده‌ڵێن 'ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه وابڵێین، ئه‌ی فڵانه وڵات چی ده‌ڵێت'، ئه‌گه‌ر وابیربکه‌نه‌وه، ئه‌وه ناگه‌نه ئه‌نجام. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌درێژایی مێژوو به‌ترسه‌وه بژین، یه‌ک رۆژ وه‌ک پیاو بژی، رێز له‌ژنان ده‌گرم، جیاکاریی ناکه‌م''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''کاتێک هۆشداریی ده‌ده‌ینه یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌ناوی گه‌له‌که‌مان و هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌وه سه‌باره‌ت به‌و خه‌باتی دادپه‌روه‌رییه‌ی ده‌یکه‌ین، ئه‌وه‌ش باش ده‌زانین که ئه‌و هۆشدارییه باجی هه‌یه بۆ خودی من و وڵاته‌که‌م. به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌که‌م دێت و ده‌ڵێت، 'ئه‌مه سزایه‌یه‌که و سزای دیکه‌ی به‌دوادا دێت' و هه‌ڕه‌شه ده‌کات، سه‌یری ئه‌و به‌دبه‌خته بکه‌ن. ئه‌وانه‌ی که ماوه‌ی 53 ساڵه ده‌رگای یه‌کێتیی ئه‌ورووپایان بۆ ئه‌م وڵاته نه‌کردووه‌ته‌وه، سزامان ده‌ده‌ن؟ ئه‌ی که سزایان داین چی ده‌بێت؟ داڕماین، کۆتاییمان هات، داته‌پین؟ زۆر پته‌وی به‌پێوه وه‌ستاوین. ئه‌وه روونه که له‌ماوه‌ی ئه‌م 14 ساڵه‌دا تورکیامان له‌کوێوه گه‌یانده کوێ. هه‌ربه‌وشێوه‌یه خۆڕاگرانه به‌پێوه ده‌وه‌ستین و له‌سه‌ر رێگه‌که‌مان به‌رده‌وام ده‌بین''.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی کاره‌ساته مرۆییه‌کانه‌وه رایگه‌یاند: '' هیچ کاتێک راستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تییدا و به‌ئاراسته‌یکی درووست ته‌ماشاتان نه‌کردن. کاتێک که شه‌پۆله‌کانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ته‌رمی مناڵه‌کانی وه‌ک ئالانیان به‌ره‌و که‌ناراوه‌کان ده‌برد، ئه‌وه ئێوه نه‌بوون که بچن هه‌ڵیان بگرنه‌وه، ئه‌وه ئێوه نه‌بوون که مناڵه‌کانی وه‌ک عومرانتان له‌خۆگرت. ئه‌وه ئێمه‌ین که 3 بۆ 3 ملیۆن و نیو په‌نابه‌ر له‌م وڵاته به‌خێوده‌که‌ین. خاوه‌نی به‌ڵێنه‌کانتان نه‌بوون. کاتێک 50 هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌گه‌یشته ده‌روازه‌ی سنووریی کاپیکوله، ده‌ستتان به هاوارکردن ده‌کرد. گوتتان 'ئه‌گه‌ر تورکیا ده‌روازه سنوورییه‌کان بکاته‌وه، ئێمه چی بکه‌ین'. ته‌ماشا که‌ن، ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر بڕۆن، ئه‌وا ئه‌و ده‌روازه سنوورییانه ده‌کرێته‌وه، ئه‌وه بزانن. نه من و نه‌گه‌له‌که‌م له‌و هه‌ڕه‌شه فریوده‌رانه سڵناکه‌ینه‌وه، ئه‌وه بزانن''.