توركيا

"هیواخوازین ئیدارەی ترەمپ فەتۆمان رادەست کاتەوە"

جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش: "ئاواتەخوازین و پێشنیاز بۆ ئیدارەی ترەمپ دەکەین کە لەبارەی پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەمریکا، چاو بەبۆچوونەکانیان لەبارەی دوو بابەت بخشێننەوە. ".

Mazın Asad  | 23.01.2017 - نوێکردنەوە : 24.01.2017
"هیواخوازین ئیدارەی ترەمپ فەتۆمان رادەست کاتەوە"

ئەنقەرە

جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش: "ئاواتەخوازین و پێشنیاز بۆ ئیدارەی ترەمپ دەکەین کە لەبارەی پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەمریکا، چاو بەبۆچوونەکانیان لەبارەی دوو بابەت بخشێننەوە. یەکەمیان، رادەستکردنەوەی چەتەی سەرەکی لە ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزە لە ئەمریکاوە بۆ تورکیا کە تاوانی بەرامبەر بەتەواوی گەل ئەنجامداوە. دووەم بابەت، کۆتایی ھێنانە بەپشتیوانیکردنی پەیەدە".

کورتوڵموش دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم لە کۆشکی چانکایا وەڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایەوە.

جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە گشت جیھان چاودێری رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ترەمپ بوو و گوتی: ''بەڕێز ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەستبەکاربووە و ئەوە روونە کە لەم ماوەیەدا لە ھەوڵی ناساندنی نەخشەڕێگەی نوێی سیاسەتی ئەو وڵاتەیە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و لە جیھانیشدا بەگشتیی. ھیوامان وایە ئیدارەی نوێی ئەمریکا، خاوەنی دیدگایەک بێت کە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ببێتە مایەی دەستەبەرکردنی ئاشتی و دەستپێشخەریی بۆ ھاویشتینی ھەنگاوگەلێک ھەبێت کە ببێتە مایەی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە جیھانیشدا. لەوچوارچێوەیەشدا بەھیواین و باوەڕمان وایە لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا ئەو ھەڵانە دووبارە نابێتەوە کە ئیدارەی پێشوو کردوونی''.

کورتوڵموش روونیشیکردەوە کە گولەن بەبێ دەنگی لە ئەمریکا دانەنیشتووە، بەڵکو ھێشتا توانای بەکارھێنانی شەبەکەی نێودەوڵەتی ھەیە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەندامانی و راشیگەیاند پێویستە گولەن پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوەکە بچڕێنرێت.

کورتوڵموش گوتیشی: "لە سەردەمی ترەمپدا داواکارییەکانمان بۆ رادەستکردنەوەی فەتۆ دووبارە دەکەینەوە. ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە کە زیاد لە دەستوەردان لە قۆناغێکی یاسایی کە لەوێ بەردەوامە، دەرخستنی نیازی حکوومەتی نوێی ئەمریکایە. حکوومەتی نوێی ئەمریکا، سەردەستەیەکی دێوەزمە ھەڵدەبژێرێت کە چوار پێنج دێوەزمە بەڕێوەدەبات، یان کۆمارێکی تورکیای ٨٠ ملیۆنی ھەڵدەژێرێت؟ لەبەرئەوە ئێمە لێرەدا لە چوارچێوەی پەیوەندیە دۆستایەتی و ھاوپەیمانیەکانماندا بەپێداگرییەوە لە ھەموو پلاتفۆڕمێکدا داواکارییەکانمان بۆ رادەستکردنەویە فەتۆ دەخەینەڕوو".

جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی پەیەدەوە داواکارییەکی پێشکەش بەئەمریکا کرد و گوتی: "بەداخەوە ئەم ھێزە چەکدارییە کە لە چەند ھەزار چەکدارێک پێکدێت، بوونەتە بەشێک لە ناسەقەمگیرکردنی ناوچەکە. تورکیا بەپێداگری داوا لە ئەمریکا دەکات واز لە پشتیوانکردنی ئەم ھێزە بھێنێت کە پەیوەندی بەپەکەکە ھەیە و چالاکی تیرۆریستی دژی تورکیا بەڕێوە دەبات. لەوبارەیەوە ئاواتەخوازین بەئەنجامێک بگەین. گۆڕانکاریکردن لەم دوو بابەتە رێگە بۆ پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا ئەمریکا خۆش دەکات. ھیوامان وایە ئیدارەی نوێی ئەمریکا، خاوەنی دیدگایەک بێت کە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ببێتە مایەی دەستەبەرکردنی ئاشتی و دەستپێشخەریی بۆ ھاویشتینی ھەنگاوگەلێک ھەبێت کە ببێتە مایەی بەرقەرارکردنی ئاشتی لە جیھانیشدا".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın