توركيا

هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆسەر پەکەکە

- لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە سوپای تورکیا بۆسەر پێگەکانی پەکەکە لە هەریەک لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و باسیان ، ژمارەیەکی زۆر پەناگە، حەشارگە و سەکۆی چەکی رێکخراوەکە، خاپوورکران.

Sarp Özer  | 08.03.2017 - نوێکردنەوە : 09.03.2017
هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیا بۆسەر پەکەکە

Ankara

ئەنقەرە- AA

لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە سوپای تورکیا بۆسەر پێگه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە هەریەک لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و باسیان، ژمارەیەکی زۆر پەناگە، حەشارگە و سەکۆی چەکی رێکخراوەکە، خاپوورکران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لەنێوان کاتژمێر 24:00 تا کاتژمێر 01:30 هێرشی ئاسمانیی بۆسەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و باسیان لە سنووری هه‌رێمی كوردستان ئەنجامداوە.

لەئەنجامی هێرشەکانیشدا ژمارەیەکی زۆر پەناگە، حەشارگە و سەکۆی چەکی پەکەکە، خاپوورکران.

فڕۆکەکان دوای تەواوکردنی ئەرکەکانیان گەڕانەوە بنکە سەربازییەکان.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın