توركيا

هەدەپە سەلما ئرماک بۆ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کاندید دەکات

- هەدەپە پەرلەمانتاری هەکاری پارتەکەی، سەلما ئرماک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەپاڵێوێت.

Alp Özden, Muhammet Ali Kemal  | 03.11.2017 - نوێکردنەوە : 04.11.2017
هەدەپە سەلما ئرماک بۆ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کاندید دەکات

TBMM

ئەنقەرە - AA

هەدەپە پەرلەمانتاری هەکاری پارتەکەی، سەلما ئرماک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەپاڵێوێت.

لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن هەدەپەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان پارتەکە و فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان، بڕیاردراوە بەوەی پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی پارتەکە، پەروین بوڵدان بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان، پەرلەمانتاری ئەنقەرەی پارتەکە، سری سورەییا ئۆندەر بۆ سەرۆکایەتی کارگێڕیی پەرلەمان بپاڵێون و هەریەک لە جێگرانی سەرۆکی فراکسۆنی هەدەپە، پەرلەمانتارانی ئیستانبوڵ و مووش، فیلیز کەرەستەجیئۆغڵو و ئەحمەد یڵدرم لە ئەرکەکانیان بەردەوام بن.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە رێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی کاندیدکی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە بڕیارە ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، پەرلەمانتاری هەکاری پارتەکە، سەلما ئرماک بێت.

سەلما ئرماک کە بەتۆمەتی ئەنجامدانی هەریەک لە تاوانەکانی ''ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستیی'' و بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی'' سزای زیندانییکردنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەسەردا سەپێنراوە و لەئێستادا بەندکراوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın