توركيا

٣٧ ئەندامی هەڵاتووی سەربە فەتۆ خراونەتە لیستی داواکراوانی تیرۆر

- ٣٧ ئەندامی هەڵاتووی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ خراونەتە لیستی داواکراوانی تیرۆر، کە لەنێو ئەواندا هەشت کەس لە ئاستی سووردان ئەو کەسەی زانیارییان لەبارەوە بدات بەبڕی چوار ملیۆن لیرە خەڵات دەکرێت و عادل ئۆکسوز-یش یەکێکە لەو هەشت داواکراوانە.

Ramal Mahmood  | 25.10.2016 - نوێکردنەوە : 26.10.2016
٣٧ ئەندامی هەڵاتووی سەربە فەتۆ خراونەتە لیستی داواکراوانی تیرۆر

Ankara

ئەنقەرە - AA

راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا:
- ٣٧ ئەندامی هەڵاتووی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ خراونەتە لیستی داواکراوانی تیرۆر، کە لەنێو ئەواندا هەشت کەس لە ئاستی سووردان ئەو کەسەی زانیارییان لەبارەوە بدات بەبڕی چوار ملیۆن لیرە خەڵات دەکرێت و عادل ئۆکسوز-یش یەکێکە لەو هەشت داواکراوانە.
-  لەرۆژی دەستپێکردنی خزمەتگوزاری ماڵپەڕی www.terorarananlar.pol.tr"ەوە تاکو ئێستا ٨٤٠ هەزار و ٣٩٠ کەس، دوو ملیۆن و ٨٢٣ هەزار و ٦١٩جار سەردانی ماڵپەڕەکەیان کردووە. لە ماڵپەڕەکەدا ئاستەکان و بڕی خەڵاتەکان بەمجۆرە دیاریکراوە، داواکراوانی ئاستی سەوز یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار لیرە، داواکراوانی لیستی خۆڵەمێشی ٧٥٠ هەزار لیرە، لەلایەن لیژنەی خەڵات بەخشینەوە بڕی چوار ملیۆن و ٦٨٠ هەزار لیرە تەرخان کراوە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە ٣٧ ئەندامی هەڵاتووی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ خراونەتە لیستی داواکراوانی تیرۆر، کە لەنێو ئەواندا هەشت کەس لە ئاستی سووردان ئەو کەسەی زانیارییان لەبارەوە بدات بەبڕی چوار ملیۆن لیرە خەڵات دەکرێت و عادل ئۆکسوز-یش یەکێکە لەو هەشت داواکراوانە.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی بەبیر هێنایەوە، کە لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ەوە ئەو کەسانەی یارمەتی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەدەن لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تاوانیان ئەنجام داوە خەڵات دەکرێن و ناوی داواکراوان بۆ پێنج ئاست پۆلین کراوە و بۆ ئەم مەبەستەش دەستیان بە خزمەتگوزاری کردووە لە ماڵپەڕێک بەناونیشانی "www.terorarananlar.pol.tr"، هەروەها لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر "@terorarananlar" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیش بەناوی "@arananteroristler".

راگەیەندراوەکە ئەوەی خستووەتە روو کە لە رۆژی دەستپێکردنی خزمەتگوزاری ماڵپەڕی www.terorarananlar.pol.tr"ەوە تاکو ئێستا ٨٤٠ هەزار و ٣٩٠ کەس، دوو ملیۆن و ٨٢٣ هەزار و ٦١٩جار سەردانی ماڵپەڕەکەیان کردووە. لە ماڵپەڕەکەدا ئاستەکان و بڕی خەڵاتەکان بەمجۆرە دیاریکراوە، داواکراوانی ئاستی سەوز یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار لیرە، داواکراوانی لیستی خۆڵەمێشی ٧٥٠ هەزار لیرە، لەلایەن لیژنەی خەڵات بەخشینەوە بڕی چوار ملیۆن و ٦٨٠ هەزار لیرە تەرخان کراوە.

٣٧ ئەندامی دیکەی هەڵاتووی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ خراونەتە لیستی داواکراوانی تیرۆر، کە لەنێو ئەواندا هەشت کەس لە ئاستی سووردان ئەو کەسەی زانیارییان لەبارەوە بدات بەبڕی چوار ملیۆن لیرە خەڵات دەکرێت و عادل ئۆکسوز-یش یەکێکە لەو هەشت داواکراوانە.

بەهۆی پەیوەندیکردن ٤٨٧ هەزار و ٩٦٣ جار بە ژمارە تەلەفۆنی ١٤٠ کە هێڵی زانیاریی پێدانە لەسەر تیرۆریستیان، داواکراوێک لە ئاستی سوور، پێنچ داواکراو لە ئاستی سەوز، داواکراوێک لە ئاستی پرتەقاڵی و ٢٠ داواکراویش لە ئاستی خۆڵەمێشی کە کۆی گشتییان ٢٧ تیرۆریستە بە مردووی دەستیان بەسەردا گیراوە و ژمارەیەک تیرۆریستیش دەستگیرکراون.

بەپێی راگەیەندراوەکە ئەندامانی رێکخرای فەتۆ/پەیەدە و رەنگی ئاستەکانیان لەلیستی داواکراوانی تیرۆر بەمجۆرەیە:

ئاستی سوور: عەبدوڵڵا ئایماز، ئەحمەد کارا، ئیسماعیل بیویکچەلەبی، مەهمەت عەلی شەنگول، مەهمەت ئەردۆغان توزون، موستەفا ئۆزجان، ناجی تۆسون و عادل ئۆکسوز.

ئاستی شین: نەجدەت باشاران، نەجدەت ئیچەل و نەوزاد ئایڤاجی.

لیستی سەوز: هارون تۆکاک، عیسمەت ئاکسۆی و مستەفا یەشیل.

ئاستی پرتەقاڵی: عەبدوللەتیف تۆپکان، بەکر باز، جەودەت تورکیۆڵو، مەهمەت حەنەفی سۆزەن و رەجەب ئوزونئاڵڵی.

ئاستی خۆڵەمێشکی: عەلی ئورساڤاش، خالید ئەسەندر. حەمدی ئاکن ئیپەک، حەمدوڵڵا بایرام ئۆزتورک، مەهمەت عەلی بویوکچەلەبی، موراد کارابوڵوت، ریدوان ئاککۆڤاڵی، سەعید ئاکسۆی، سلەیمان تیفتیک، سلەیمان ئویساڵ، شەریف عەلی تەکاڵان، تالیب بویوک، زەکەریا ئۆز، عەلی کاڵیۆنجو، ئوزای شاهین و جانسون سارییڵدز.

لەلایەکی دیکەوە ١٨ ئەندامی پەکەکە/کەجەکە و سێ ئەندامی مەلەکەپە و سێ ئەندامی دەهەکەپە-جە کە کۆی گشتییان ٢٤ تیرۆریستییە خراوەتە ناو لیستی داواکراوانی تیرۆر.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın