توركيا

پرۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەریاچەی وان

- سەرۆکایەتی شارەوانی وان بە مەبەستی رێگرییکردن لە زیاتر پیسبوونی دەریاچەی شین و جوانی وان پرۆژەیەک بە بڕی ١٠٠ ملیۆن لیرە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Cemal Aşan, Muhammet Ali Kemal  | 11.01.2018 - نوێکردنەوە : 13.01.2018
پرۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەریاچەی وان

Van

وان- AA

سەرۆکایەتی شارەوانی وان کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە، سەرۆکی بۆ دیارییکراوە بە مەبەستی رێگرییکردن لە زیاتر پیسبوونی دەریاچەی شین و جوانی وان کە خودی دەریاچەکە و کەناراوەکانی بوونەتە جێگەی بایەخی گەشتیاران، پرۆژەیەک بە بڕی ١٠٠ ملیۆن لیرە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆی وان کە سەر بە شارەوانی شارەیەکەیە، بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە دەست بە کارەکانی بە تەواوەتی وەگەڕخستنی وێستگەی پاڵاوتنی ئاو کە ماوەی چەندین ساڵە هاووڵاتییان چاوەڕێی دامەزراندنی دەکەن، کراوە.

پرۆسەی تەندەرینگی پرۆژەی وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی وان رۆژی یەکی شوبات بەڕێوەدەچێت.

شارەوانی وان لە رێگەی پرۆژەکەوە، ئەو پیسیییە پاک دەکاتەوە کە بە هۆی ئاوەڕۆی ماڵان و شوێنە پیشەسازییەکانەوە لە ئاوی دەریاچەی واندا درووست بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın