توركيا

پلانداڕێژەرانی کودەتاکەی تورکیا دەبرێنە بەردەم دادگا

- ٢٢١ تۆمەتبار کە ئەندامانی بە ناو ''کۆنسەی ئاشتی لە وڵاتدا''یان لەنێودایە، پەیوەست بە رووداوەکانی ناو سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە شەوی هەوڵی کودەتا لە ١٥ی تەمووزدا لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)وە،دادگایی دەکرێن.

Tanju Özkaya, Muhammet Ali Kemal  | 22.05.2017 - نوێکردنەوە : 23.05.2017
پلانداڕێژەرانی کودەتاکەی تورکیا دەبرێنە بەردەم دادگا

Ankara

ئەنقەرە- AA

٢٢١ تۆمەتبار کە ئەندامانی بە ناو ''کۆنسەی ئاشتی لە وڵاتدا''یان لەنێودایە، پەیوەست بە رووداوەکانی ناو سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە شەوی هەوڵی کودەتا لە ١٥ی تەمووزدا لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)وە،دادگایی دەکرێن.

سەرەتا ٤٨ تۆمەتبار کە هەریەک لە ئاکن ئۆزتورک، مەهمەت پارتیگۆچ و مەهمەت دیشلیی و ئەندامانی بەناو ''کۆنسەی ئاشتی لە وڵاتدا''یان لەنێودایە لە دەرگای سەرەکییەوە، بە ناو راڕەوێکی ئەمنییەدا کە جەندرمە درووستی دەکات، دەهێنرێنە هۆڵی دادگاییکردن لە کەمپی گرتووخانەی سنجان.

دواتر تۆماتبارانی دیکە لە دەرگای پشتەوە، دەهێنرێنە ناو هۆڵی دادگای ١٧ەهەمی تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە لەناو کەمپەکەدا.

دادگاییکردنە بووەتە جێگەی بایەخی ئێجگار زۆری میدیاکان و ئەوەش جێگەی سەرنجە کە رێوشوێنی ئەمنی گیراونەتە بەر.

هاوکات تیمێکی ٥٠٠ کەسی جەندرمە لەچوارچێوەی رێوشوێنە ئەمنییەکاندا براونەتە نزیک هۆڵی دادگاکە.

بەر لە دەستپێکردنی دانیشتنەکانی دادگا، فەرماندەکانی کۆماندۆی جەندرمە، کارمەندانی گرتووخانەکە، سەگی پۆلیسیی پشکنین، ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکان و ئۆتۆمبیلە ئاوپرژێنەکان، ئامادەکران.

ئەو ئۆتۆمبیلانەشی کە چوونە ناو کەمپی گرتووخانەکەوە، لە لایەن سیستمی خوێندنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانەوە، تۆمارکران.

ئەمە جگە لەوەی رێکاری ''ناوچەی دژە فڕین'' کە دوای ١٥ی تەمووز سەبارەت بە کەمپی گرتووخانەی سنجان گیراوەتە بەر، درێژەی هەیە و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی کە لە ئەسکیشەهیرەوە چاودێریی دەکرێت لە ئەگەری بوونی هەر هێرشێکی ئاسمانییدا، چالاک کرا.

ئەوەش دەبینرێت کە لەسەر سەربانی گرتووخانەکە دۆشکەکان جێگیرکراون و ژمارەیەکی زۆر قەناسبەدەست لەسەر شوێنە بەرزەکانی نزیک هۆڵی دادگاییکردنەکە لە ئامادەباشیدان.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın