توركيا

پەیوەندی تەلەفۆنی کاڵن و ماکماستەر

- راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، جەنەڕال ماکماستەر و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، کاڵن پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا، و لەمیانیدا کاڵن ئاماژەی بە گرنگی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، داعش و قاعیدە و رێکخراو تیرۆریستتیەکانی دیکە داوە.

Orhan Onur Gemici, Rewa Mahmut Hasan  | 20.01.2018 - نوێکردنەوە : 23.01.2018
پەیوەندی تەلەفۆنی کاڵن و ماکماستەر

Ankara

ئەنقەرە-AA

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، جەنەڕال ماکماستەر و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا، و لەمیانیدا کاڵن ئاماژەی بە گرنگی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، داعش و قاعیدە و رێکخراو تیرۆریستتیەکانی دیکە داوە.

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە هاوبەشی ستراتیجی بەردەوامی هەردوو وڵات و گرنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەسەرووی هەموویانەوە پەکەکە، داعش، قاعیدە، کراوە.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کاڵن ئاماژەی بەوە داوە کە دەبێت پشتگیری کردنی یەپەگە/پەیەدە کۆتایی پێبهێنرێت و هاوکات هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی قۆناغی راگوزەری سیاسی لە سووریا بێتە کایەوە کە هیچ هەرەشەیەک بۆسەر دراوسێکانی دروست نەکات و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە ناوچەکە لەبار نەبات.

کاڵن و ماکماستەر جەختیان کردووەتەوە لە سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەقامگیری ناوچەکە.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کاڵن باسی لە نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی لەبەرامبەر چالاکیەکانی فەتۆ لە ئەمریکا و هەنگاوەکانی بەرەنگاری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە کردووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın