چاوش‌ئۆغڵو: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا شاندێكی عێراقی سه‌ردانی توركیا ده‌كات"
Ankara
تاشكه‌نت - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا، له كۆتایی هه‌فته‌دا، ره‌نگه رۆژی پێنجشه‌ممه بێت، ئه‌مجاره له عێراقه‌وه، له به‌غداوه وه‌فدێك سه‌ردانی توركیا ده‌كات. هه‌ردوولا ئیراده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و كاره به‌ڕێگای گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌فدی توركیا سه‌ردانی به‌غدای كردووه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌رێنی ئه‌نجامداوه و، گوتی: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا، له كۆتایی هه‌فته‌دا، ره‌نگه رۆژی پێنجشه‌ممه بێت، ئه‌مجاره له عێراقه‌وه له به‌غداوه وه‌فدێك سه‌ردانی توركیا ده‌كات. هه‌ردوولا ئیراده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و كاره به‌ڕێگای گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
چاوش‌ئۆغڵو كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له 43مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری ئیسلام له تاشكه‌نتی پایته‌ختی ئۆزبه‌كستانه، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو و كه‌ناڵی ته‌ره‌ته، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كرد كه وه‌فدی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئومید یاڵچن له به‌غدا ئه‌نجامی داوه و، گوتی: "له‌بری لێدوانی ره‌وانبێژی و به‌رامبه‌ری، ئێمه هه‌میشه به‌ڕوونی باسمان له‌وه كردووه كه ده‌بێت هه‌ردوو وڵات بابه‌تی باشیك چاره‌سه‌ر بكه‌ن. له راستیدا برایانی عێراقیمان ده‌چنه مشتومڕی سوننی كه پێویست ناكات، دۆستان، ئێمه له‌خۆوه نه‌چووینه‌ته ئه‌وێ. له‌سه‌ر بانگهێشت چووین".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا به لێكتێگه‌یشتن به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه بووه‌ته‌وه كه سه‌رچاوه‌یان سیاسه‌تی ناوخۆی عێراقه و، گوتی: "به‌هۆی هه‌ڵویستی مه‌زهه‌بییه‌وه هه‌موو هه‌وڵ ده‌ده‌ن یه‌كتر بخه‌نه دۆخێكی سه‌خته‌وه، له‌و رووه‌شه‌وه توركیا كراوه‌ته ئامانج. ئێمه پێشتر دووجار كۆبووینه‌وه. له رۆما و ئیستانبوڵ. ئیستا راوێژكارمان به‌ڕێز ئومید و هاوڕێیانمان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان و هه‌واڵگری چوون بۆ به‌غدا. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی دوێنێ ئه‌نجامیان دا زۆر ئه‌رێنی بوو. لێره‌ش بیروڕاكانمان به‌شێوه‌ی نووسراو بڵاوكرده‌وه. ئه‌وان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانیان كۆده‌بوونه‌وه و بیروڕاكانیان له‌گه‌ڵمان باس ده‌كرد، ئێمه‌ش پاش وه‌رگرتنی ئه‌و بیروڕایانه هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ده‌كرد. له‌م هه‌فته‌یه‌دا، له كۆتایی هه‌فته‌دا، ره‌نگه رۆژی پێنجشه‌ممه بێت، ئه‌مجاره له عێراقه‌وه له به‌غداوه وه‌فدێك سه‌ردانی توركیا ده‌كات. هه‌ردوولا ئیراده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌و كاره به‌ڕێگای گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه په‌كه‌كه و داعش له عێراق، توركیایان كردووه‌ته ئامانج و، گوتی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌مپی باشیك مه‌شق و راهێنانیان بینیوه، ئێستا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی مووسڵدا به‌شدارن. برایانی عێراقیمان جارێكی دیكه تێگه‌یشتنه‌وه كه چالاكییه‌كانمان دژی ئه‌وان نییه، به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن