توركيا

کاتی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ ئاشکرا کرا

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند لە ١٦-١٧ ی ئایاری داهاتوو سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.

Rewa Mahmut Hasan  | 20.04.2017 - نوێکردنەوە : 22.04.2017
کاتی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ ئاشکرا کرا

Ankara

ئەنقەرە AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند لە ١٦-١٧ ی ئایاری داهاتوو سەردانی ئەمریکا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.

ئەردۆغان چاوپێککەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی A News ئەنجام دا.

لە چاوپێککەوتنەکەدا ئەردۆغان وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و گوتی: "کاتەکەی دیارە، لەوباوەڕەدام لە ١٥-١٦ی ئایاری داهاتوو بچمە چین. لەوێوە دەچمە ئەمریکا. پێدەچێت لە ١٦-١٧ی ئایار کاتی چاوپێککەوتنەکەمان بێت لەگەڵ ترەمپ".

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت تورکیا و ئەمریکا قەبارەی بازرگانی و پەیوەندی ئابووری خۆیان بگەیەننە ئاستی٥٠ ملیار دۆلار و راشیگەیاند کە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا سوود بەخش دەبێت.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın