توركيا

کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر وەزیری دەرەوەی یۆنان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی لەبارەی گوتەکانی وەزیری دەرەوەی یۆنان، نیکۆس کۆجیاس سەبارەت بە تورکیا رایگەیاند، ئەو جۆرە تێڕوانینەی کۆجیاس دوورە لە بەرپرسیارێتی سیاسیی و ئاشتیخوازانە نییە و بەزاندنی سنوورە و پەسەندکراو نییە.

Zuhal Demirci, Ramal Abdullah Mahmood  | 17.02.2018 - نوێکردنەوە : 18.02.2018
کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر وەزیری دەرەوەی یۆنان

Ankara

ئەنقەرە – AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی لەبارەی گوتەکانی وەزیری دەرەوەی یۆنان، نیکۆس کۆجیاس سەبارەت بە تورکیا رایگەیاند، ئەو جۆرە تێڕوانینەی کۆجیاس دوورە لە بەرپرسیارێتی سیاسیی و ئاشتیخوازانە نییە و بەزاندنی سنوورە و پەسەندکراو نییە.

ئاکسۆی بە شێوەی نووسراو وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە لەبارەی لێدوانەکانی کۆجیاس لە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی ئاراستەی کرا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لێدوانەکانی دوێنێی وەزیری دەرەوەی یۆنان، کۆجیاس کە تۆمەتی ئەوە خستبووە پاڵ تورکیا گوایە "ئاشتیخوازانە هەڵسوکەوت ناکات"، بە جێی نیگەرانی لە قەڵەم دا.

ئاکسۆی وەبیری هێنایەوە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە، گوتی: "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا نیگەرانی تورکیا خرابووە روو بەرامبەر گرژییەکان لەگەڵ یۆنانی هاوسێمان لە دەریای ئیجە و جەخت لە چاوەڕوانییەکانمان کرابووەوە بۆ گرتنەبەری هەنگاوی پێویستی یۆنان تاکو نەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی گرژییەکان. وێڕای جیاوازی بیروڕاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە کەشێکی باشدا ئەنجام درابوو و جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگای دیالۆگ کرابووەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لەو میانەدا تورکیا لەگەڵ کەمکردنەوەی گرژییەکانە لە ئیجە، گوتی: "بەڵام بەداخەوە ئەو جۆرە تێڕوانینەی وەزیری دەرەوەی یۆنان، نیکۆس کۆجیاس دوورە لە بەرپرسیارێتی سیاسیی و ئاشتیخوازانە نییە و بەزاندنی سنوورە و پەسەندکراو نییە. بەمهۆیەوە بەشێوەیەکی گونجاو لەسەر بنەمای هاوبەشی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی هەردوو سەرۆکوەزیران (یڵدرم و چیپراس) داوا لە وەزیری دەرەوەی یۆنان دەکەین ژیرانە هەڵسوکەوت بکات".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın