توركيا

کاڵن: "ئیدانەی لێدوانەکانی ناتانیاھو دەکەین"

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن: "بە توندترین شێوە ئیدانەی لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین ناتانیاھو لە بەرامبەر کۆماری تورکیا و سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان، دەکەین".

Abdullah Shukur  | 10.12.2017 - نوێکردنەوە : 11.12.2017
کاڵن: "ئیدانەی لێدوانەکانی ناتانیاھو دەکەین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن: "بە توندترین شێوە ئیدانەی لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین ناتانیاھو لە بەرامبەر کۆماری تورکیا و سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان، دەکەین".

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن راگەیەنراوێکی لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین ناتانیاھو لەبارەی کۆماری تورکیا و سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان بڵاوکردەوە و تێدا بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو لێدوانەی ناتانیاھو کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "ئیسرائیل کە چەندین ساڵە، مافەکانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات و خاکی سەدان ساڵەی فەڵەستینییەکانی داگیرکردووە، پێویستە پێش ھەموو شتێک باجی ئەو کارانە بداتەوە کە ئەنجامی داون".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن رایگەیاندووە: "ئەوانەی وا دەزانن کە قودس وەک رووگەی یەکەمی ئێمە، بە ئەمرێکی واقیع بیکەنە پایتەختی وڵاتێکی داگیرکار، ئەوا بە شێوەیەکی ناشرین کاری داگیرکەرانە ئەنجام دەدەن. بەرپرسانی ئیسرائیل لەجیاتی ھێرش بکەنە سەر وڵاتەکەمان و سەرکردەکانمان باشترە کۆتایی بە داگیرکردنی خاکی فەڵەستین بھێنن".

ئیبراھیم کاڵن راشیگەیاندووە کە کۆماری تورکیا وەکو ھەمیشە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین و مافی ستەملێکراوان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın