توركيا

کورتولموش: " لەبابەتی تیرۆردا هەڵوێستمان نەگۆڕە"

کورتوڵموش لەبارەی سەردانی بەرپرسانی ئەمریکا: "بەتایبەتی لەبارەی سووریا بۆچوونە جیاوازەکانمان کەمبووەتەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ھەردوو لایەن بە مەبەستی ھاویشتنی ھەنگاوی ئەرێنی لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، بۆچوونیان لێک نزیک بووەتەوە".

Sangar Hamad Azeez  | 20.02.2017 - نوێکردنەوە : 21.02.2017
کورتولموش: " لەبابەتی تیرۆردا هەڵوێستمان نەگۆڕە"

Ankara

جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا نومان کورتوڵموش لەبارەی سەردانی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ تورکیا: "بەتایبەتی لەبارەی سووریا بۆچوونە جیاوازەکانمان کەمبووەتەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ھەردوو لایەن بە مەبەستی ھاویشتنی ھەنگاوی ئەرێنی لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، بۆچوونیان لێک نزیک بووەتەوە". 

کورتوڵموش لە میانی درێژەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و تیایدا باسی لە بابەتی رادەستکردنەوەی گولەن کرد لەلایەن ئەمریکاوە.

کورتوڵموش باسی لە هاتنی شاندێکی ئەمریکا کرد بۆ تورکیا و گوتی : "بەتایبەتی لەبارەی سووریا بۆچوونە جیاوازەکانمان کەمبووەتەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ھەردوو لایەن بە مەبەستی ھاویشتنی ھەنگاوی ئەرێنی لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، بۆچوونیان لێک نزیک بووەتەوە".

ناوبراو باسی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد و گوتی: "ئێمە وەک تورکیا، وڵاتانی بەدەر لە ئێمە چی دەکات با بیکات، ھەڵوێستی ئێمە لەبارەی گشت رێکخراوە تیرۆریستییەکان ناگۆڕێت. داعش و پەیەدە پێویستە وەک رێکخراوی تیرۆریستی قبوڵ بکرێن".

جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا باسی لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەلباب کرد و گوتی:"لە کورتترین ماوەدا دوای ئەوەی ئەلباب بە تەواوی پاک دەکرێتەوە، خەڵک بۆ ئەوێ دەگەڕێنەوە. ئێستا دەڵێین ھەمان شێواز بۆ رەققە بەکار بھێنین. لەو چوارچێوەیەدا لە رەققە ھێزەکانی خۆجێی کە لە خەڵکی شارەکە پێکدێت، پشتگیری بکرێت و لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، تورکیا، ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە ھاوکاری لۆجیستکی بدرێت و ئەوێ لە داعش پاک بکرێتەوە. ھەڵوێستی روونمان ئەوەیە کە دوای پاککردنەوەی رادەستی رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستی نەکرێت. لەبارەی ئەم ھەڵوێستەمان کۆبوونەوەکان بەڕێوە دەچێت. ئەگەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکان ئەنجامێکی دیاریکراو بێتە ئاراوە، ئەوا تورکیا بەگوێرەی ئەو ئەنجامە جموجۆڵ دەکات".

ئەو لە درێژەدا گوتی : "ئۆپەراسیۆنی ئەلباب لە سەروبەندی تەوابوون دایە. زۆربەی ناوچەکانی شارۆچکەکە بە پشتیوانی سوپای تورکیا و پێشڕەوی سوپای سووریای ئازاد کۆنترۆڵکراوەتەوە. بەڵام زۆر بە وریایەوە مامەڵە دەکرێ چونکە ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی خۆکوژی لە لایەن داعشەوە ھەیە. بۆ ئەمەش سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد زۆر بە وریایەوە ئۆپەراسیۆنەکە بەڕێوە دەبەن".







بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın