کورتوڵموش: "بەگرنگیەوە دەڕوانینە هەڵوێستی هەولێر"
کورتوڵموش: "ده‌مه‌وێت ئاماژه به گرنگی لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بكه‌م له‌باره‌ی بوونی هێزێكی ناشه‌رعی كه سه‌رجه‌میان له ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی له هێزه‌كانی په‌كه‌كه پێكهاتوون
ئەنقەرە
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش پێش سەردانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بۆ بەغداد و هەولێر لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ کەناڵی رووداو تیشک دەخاتە سەر چەند پرسێکی گرنگی سەردانەکە و پەیوەندیەکانی تورکیا و بەغدا و هەرێم.
لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و کاریگەریەکانی لەسەر هێورکردنەوەی پەیوەندیەکانی تورکیا و عێراق، کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە سەردانی نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی کاریگەری زۆریان هەبووە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و پەیوەندیەکانی عێراق و تورکیا و لەوبارەیەوە گوتی: "له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڵێ، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانیش بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆتاییهێنان به گرژییه‌كانی نێوان توركیا – عێراق و نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوولایه‌ن رۆڵێكی زۆر كارایان هه‌بووه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانیشیان شایه‌نی رێز و باسكردنن. هه‌روه‌ها هه‌ردوو به‌ڕێزان زۆر به‌هه‌ستیارییه‌وه هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە ده‌ربڕی. من لێره‌وه دووباره سوپاسیان ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ ئاماژه به گرنگی لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بكه‌م له‌باره‌ی بوونی هێزێكی ناشه‌رعی كه سه‌رجه‌میان له ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ن و له ناوچه‌ی شنگال به بیانووی پاراستنی گیان و ماڵی ئێزدییه‌كانی ناوچه‌كه خۆیانه سه‌پاندووه، كه گوتبووی نابێت ئه‌م هێزه له‌م ناوچه‌یه‌دا بمێننه‌وه و داهاتووی ناوچه‌كه‌ش بخه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه. هاوئاهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی كورد له باكووری عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م هێزه له شنگال و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆیان دژ به داعش جێی بایەخە".
لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بۆ بەغداد و ئەو پرسانەی تاوتوێ دەکرێن کورتوڵموش گوتی: "ئێمه ده‌زانین هه‌م حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هەم هەرێمی کوردستان پێویستییه‌كی زۆریان به فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و، هه‌ردوولایه‌نیشمان بایه‌خێكی زۆر به‌م پرسه ده‌ده‌ین. بۆیه پرسی ئابووری یه‌كێك ده‌بێت له كاره له‌پێشینه‌كانی ئه‌م دانووستانه. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ولێر هه‌مان شت په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین و هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان بگه‌یێنینه ئاستی جاران و به‌هێزتریشی بكه‌ین. چونكه 70%ی هه‌نارده‌كاری توركیا بۆ عێراق ده‌چێته هه‌ولێر و 60% ی كۆمپانیا بیانییه‌كان كه له هه‌ولێر كارده‌كه‌ن كۆمپانیاكانی توركین، له ئاستی هه‌نارده‌كاریشه‌وه هه‌ولێر بۆ ئێمه پردێكی زۆر گرنگه، هیوادارم په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر بگه‌نه ئاستی جارانیان".
كورتوڵموش لەسەر پرسی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان گوتی: "له سه‌رجه‌م پرسه‌كاندا، په‌یوه‌ندی و دید و بۆچوونی زۆر نزیكمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر هه‌بووه. هیوادارین پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر بچێت. ئێمه وه‌كو توركیا هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌ك و پاڵپشتییه‌كی سیاسی بۆ هه‌ولێر دەردەبڕین. هه‌روه‌ها له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ین كه بۆ تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری ناوخۆیی هەرێمی کوردستان ده‌درێن. بۆ توركیا زۆر گرنگه ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بپارێزرێت، چونكه سه‌قامگیری دۆخی هەرێمی کوردستان بۆ گه‌لی كورد سوودێكی زۆری ده‌بێت و هه‌م بۆ توركیاش له ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان زۆر گرنگتر و پڕ بایه‌ختر ده‌بێت، هاوكات بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراقیش زۆر گرنگ ده‌بێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن