توركيا, جيهان

کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە ھەولێر رۆژانە ڤیزە بە ٥٠٠ کەس دەدات

- کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر، مەھمەت عاکیف ئینام: "رۆژانە ڤیزە بە ٥٠٠ کەس دەدین".

Salih Bilici, Mazın Asad  | 23.11.2017 - نوێکردنەوە : 24.11.2017
کونسوڵخانەی گشتی تورکیا لە ھەولێر رۆژانە ڤیزە بە ٥٠٠ کەس دەدات

Arbil

ھەولێر - AA

کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر، مەھمەت عاکیف ئینام رایگەیاند، رۆژانە ڤیزە بە ٥٠٠ کەس دەدەن.

مەھمەت عاکیف ئینام لە لێدوانێکیدا لە میانی سەردانی بۆ ئۆفیسی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ھەولێر، رایگەیاند "لەگەڵ داخستنی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێر لە ٢٩ی ئەیلوولی رابردوو لە لایەن حکوومەتی ناوەندی عێراقەوە، ھاووڵاتییانی ناوچەکە لە رێگەی بەغدا و دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیلەوە گەشت بۆ تورکیا ئەنجام دەدەن. وەستانی گەشتی فڕۆکەکان، بە تایبەتی کاریگەری لەسەر ئەو گەشتیارانە دروست کردووە کە بە ڤیزەی ئەلیکترۆنی گەشتیان دەکرد. لەم قۆناغەدا ڤیزەی ئەلیکترۆنی کاری پێ ناکرێت. بۆیە داواکاری لەسەر ڤیزەی ئاسایی زیادی کرد. بەڵام بەروارد بە وەرزی ھاوین، تا رادەیەک داواکاری ڤیزە کەمی کردووەتەوە. لە ئێستادا لە نووسینگەکانی ڤیزە لە ھەولێر و دھۆک داواکاری وەردەگیرێت. لەگەڵ کەمبوونەوەی داواکارییەکان، رۆژانە ڤیزە بە ٥٠٠ کەس دەدرێت. ئەم ژمارەیە ھەولێر و دھۆک دەگرێتەوە".

کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر ئاشکراشی کرد کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، ئەرکەکەی کۆتایی دێت و گوتی: "لە ١٥ی کانوونی یەکەمی داهاتوو لە وەزارەتی دەرەوە لە ئەنقەرە دەست بە ئەرکی نوێم دەکەم".

ئینام باسی لەو ھاوکارییە مرۆییانە تورکیای کرد کە لەکاتی بوومەلەرزەکەدا بۆ ناوچەکە نێردراوە و گوتی:

"ھاوکاری مرۆیی بۆ ئێمە بابەتی پێشینەیە. کاتێک لە ساڵی ٢٠١٤ داعش دەستی بە داگیرکاری کرد، تورکیا یەکەم وڵات بوو کە دەستی ھاوکاری بۆ ناوچەکە درێژ کرد. دواجاریش لە دوای بوومەلەرزەکەی باشووری رۆژئاوای ھەڵەبجە، تورکیا یەکەم وڵات بوو کە ھاوکاری گەیاندە ناوچەکە. ھەمان شەو تیمەکانی مانگی سووری تورکی ھاوکارییەکانی گەیاندە ناوچەکانی بوومەلەرزەکە. دواتر شاندەکان بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئافاد و سەرۆکی مانگی سووری تورکی بە ناوچەکە گەیشتن و کارەکانیان بەڕێوە برد. بێگومان لەم کارانەدا، زیانەکان دیاری کران و ھەروەها ھاوکاری مرۆیی دابەش کرا. ژمارەیەکی زۆر خیوەت دانرا. بڕێکی زۆریش لە ھاوکاری مرۆیی بە رێگەی وشکایی گەیەنرایە ناوچەکە. بە راستی دامودەزگاکانمان لە بەرامبەر کارەساتێکی مرۆیی وەھادا، بە جددی و ھەستیارییەوە دەستی یارمەتیان بۆ دامودەزگاکانی خۆجێی عێراق درێژ کرد. ئەمەش کاریگەری زۆری ئەرێنی لە لای بەرپرسانی خۆجێی و ھەروەها لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست کرد".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın