کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان
- پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ئایشە نور با‌هچەکاپڵی بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، کۆبوویەوە.
TBMM
ئەنقەرە - AA
پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ئایشە نور با‌هچەکاپڵی بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، کۆبوویەوە.
دوای خوێندنەوەی لیستی ناوی ئامادەبووان، هەریەک لە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، ئەنگین ئۆزکۆچ و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، ئەحمەد یڵدرم و ١٥ پەرلەمانتاری دیکە قسەیان کرد.
ئەحمەد یڵدرم پەیامی پەرلەمانتاری هەکاری پارتەکەی، سەلما ئرماک کە پاڵێوراوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان لە لایەن هەدەپەوە و لە گرتووخانەیە، خوێندەوە.
دواتر جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ئایشە نور با‌هچەکاپڵی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی مافەکانی منداڵەوە پیرۆزبایی کرد و داوای کرد لە سەرۆکی داهاتووی پەرلەمان دەستپێشخەریی بکات بۆ ئەوەی لیژنەیەکی پەیوەست بە مافەکانی منداڵان لە پەرلەمان دامەزرێنرێت. پاشانیش ناوی پاڵێوراوانی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان خوێندەوە.
دواتر هەڵبژاردنی سەرۆکی ساڵی دووەمی خولی ٢٦ەمینی پەرلەمانی تورکیا، دەستیپێکرد.
هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی ئێستای په‌رله‌مان، ئیسماعیل قاره‌مان و تامێر داغڵی له‌سه‌ر لیستی ئاك پارتی و په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په، زه‌كه‌ریا ته‌میزه‌ل و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، سه‌رما ئرماك و په‌رله‌مانتاری مه‌هه‌په، جه‌لال ئایدن و په‌رله‌مانتاری پارتی باشه (İYİ )، بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ركابه‌ری ده‌كه‌ن.
له دانیشتنی گشتیی په‌رله‌ماندا، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌نهێنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له دوو ده‌نگدانی یه‌كه‌مدا پێویسته پاڵێوراوی پۆسته‌كه لانیكه‌م دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان كه ده‌كاته 367 ده‌نگ، به‌ده‌ستبهێنێت و له ده‌نگدانی سێیه‌مدا، 276 ده‌نگی پێویسته. ئه‌گه‌ر له ده‌نگدانی سێیه‌مدا كه‌سێك ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئه‌و دوو پاڵێوراوه‌ی زۆرینه‌یان به‌ده‌ستهێناوه ده‌چنه ململانێوه بۆ ده‌نگدانی چواره‌م و ئه‌وه‌ی زۆرینه به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌بێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان.