توركيا

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا داوای ھەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی رەتکردەوە

-کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی رەتکردەوە. -داواکە بە دەنگی ١٠ ئەندام رەتکرایەوە و یەک ئەندامیش دەنگی قبوڵکردنی دا.

Abdullah Shukur  | 19.04.2017 - نوێکردنەوە : 20.04.2017
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا داوای ھەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی رەتکردەوە

ئەنقەرە

ئەنقەرە - AA

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا داواکانی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی بەھۆی ئەنجامدانی کاری نایاسایی، رەتکردەوە. داواکە بە دەنگی ١٠ ئەندام رەتکرایەوە و یەک ئەندامیش دەنگی قبوڵکردنی دا.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ھەڵسەنگاندن بۆ داواکەی ھەر سێ پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) و پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) و پارتی وەتەن بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی تایبەت بە گۆڕانکاری دەستووری تورکیا بەھۆی ئەنجامدانی کاری نایاسایی کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا تاوتوێی داواکانی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی گشتپرسی کراوە، لە ئەنجامی ئەمەش ھەر سێ داوەکە بە جیا خراوەتە دەنگدان. داواکان بە دەنگی ١٠ ئەندام رەتکرایەوە و یەک ئەندامیش دەنگی قبوڵکردنی دا.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın