توركيا

کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەردۆغان و پوتین

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ھاریکاری تورکیا - رووسیا رۆژ لە دوای رۆژ بەھێزتر دەبێت. لەسەر ئاستی سیاسی ژینگەیەکی کارکردنی ئەخلاقیمان پێکەوە ھەیە".

Abdullah Shukur  | 11.12.2017 - نوێکردنەوە : 12.12.2017
کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەردۆغان و پوتین

Turkey

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ھاریکاری تورکیا - رووسیا رۆژ لە دوای رۆژ بەھێزتر دەبێت. لەسەر ئاستی سیاسی ژینگەیەکی کارکردنی ئەخلاقیمان پێکەوە ھەیە".

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێکخرا.

ئەردۆغان لەبارەی پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ رووسیا گوتی : "ھاریکاری تورکیا - رووسیا رۆژ لە دوای رۆژ بەھێزتر دەبێت. لەسەر ئاستی سیاسی ژینگەیەکی کارکردنی ئەخلاقیمان پێکەوە ھەیە".

ئەردۆغان باسی لە قەبارەی بازرگانی تورکیا و رووسیا کرد و رایگەیاند کە رۆژ لە دوای رۆژ قەبارەی بازرگانی بەرەوپێش دەچێت. گوتیشی: "قەبارەی بازرگانی وڵاتەکەمان لەگەڵ رووسیا لە ١٠ مانگی یەکەمی ٢٠١٧ سەدا ٣٠ زیادیکردووە".

ئەردۆغان لەبارەی پرسی قودس گوتی: "لەگەڵ بەرێز پوتین ھەمان بۆچوونمان ھەیە، رێککەوتووین لەسەر ئەم بابەتە پەیوەندیمان بەردەوام بێ".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە بەکارھێنانی توندوتیژی لەلایەن ئیسرائیلەوە کرد و گوتی: "ئیسرائیل لە دوایین قۆناغدا بە زیادکردنی فشار و رووداوە توندوتیژییەکانی بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان دەرفەت دەقۆزێتەوە. ئەوانەی خاوەن ویژدان، شکۆ، بنەما و بەھان، ئەستەمە ئەم کوشتارییە فەرامۆش بکەن".

ئەردۆغان راشیگەیاند کە ئەو لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ پوتین تتاوتوێی قەیرانی سووریایان کردووە. گوتیشی: " تاوتوێی دۆخی سووریامان کرد. ھەنگاوی داھاتوومان، ئەنجامدانی دووەم کۆبوونەوەی سۆچیە لە نزیکترین کاتدا".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی S-٤٠٠ گوتی: "ھاوڕێیە پەیوەندیدارەکانمان لەماوەی ئەم ھەفتەیە کۆدەبنەوە و ئەم کارە بە ئەنجام دەگەیەنن".

لەلایەکی دیکەش سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەبارەی پێشھاتەکانی قودس گوتی: "پێویستە پێگەی قودس، بە پەیوەندی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین تاوتوێ بکرێت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın