توركيا

کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھاوبەشی ئەردۆغان و پوتین و روحانی لە سۆچی

"وەک تورکیا درێژە بە وەدەرنانی ئەو تیرۆریستانە دەدەین کە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و یەکپارچەیی خاکی سووریا. کەس چاوەڕێی ئەوەمان لێ نەکات لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی لە ژێر ھەمان چەتر و ھەمان پلاتفۆرمدا بین کە ئاسایشی نیشتمانیمان دەکاتە ئامانج".

Mazın Asad  | 22.11.2017 - نوێکردنەوە : 23.11.2017
کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھاوبەشی ئەردۆغان و پوتین و روحانی لە سۆچی

Moskova

سۆچی - AA

دوای بەڕێوەچوونی لووتکەی سۆچی لە سەناتۆریوم رووسیا لەبارەی سووریا، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد.

ئەردۆغان لەمیانی گوتەیەکیدا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە، رایگەیاند: "لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھاوڕابووین لەسەر دەستپێکردنی قۆناغێکی سیاسی شەفاف و ئازاد و دادپەروەر و گشتگیر بە رابەرایەتی گەلی سووریا".

سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "روونکردنەوەی ھاوبەشی ئەمڕۆمان، یەکەم ھەنگاوی رەنگدانەوەی کاری ھاوبەشمانە. بەڵام سەرکەوتنی ئەم ھەوڵە پەیوەستە بە ھەڵوێستی گشت لایەنەکان بە تایبەتیش رژێم و ئۆپۆزسیۆن".

ئەردۆغان لەبارەی لووتکەکەوە رایگەیاند: "ھیواخوازین کاری ھاوبەشی نێوان وڵاتەکانمان کاریگەرییەکی باش بۆسەر ناوچەکە دروست بکات و تەواوی گرژییەکان و ناکۆکییەکی مەزھەبگەراییەکان کەمبکاتەوە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدرێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "وەک تورکیا درێژە بە وەدەرنانی ئەو تیرۆریستانە دەدەین کە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی تورکیا و یەکپارچەیی خاکی سووریا. کەس چاوەڕێی ئەوەمان لێ نەکات لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی لە ژێر ھەمان چەتر و ھەمان پلاتفۆرمدا بین کە ئاسایشی نیشتمانیمان دەکاتە ئامانج".

ئەردۆغان بانگەوازی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و گوتی: "داوا لە گشت لایەنە بەرپرسیارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم کە پشتیوانی لە ھەوڵەکانمان بکەن".

سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا گوتی: "ئەگەر باس لە یەکپارچەیی و یەکێتی سیاسی سووریا بکەین ئەوا نابێ چەتەیەکی خوێنرێژ کە دەیەوێ ئەو وڵاتە دابەش بکات، بە رۆڵگێرێکی دانپێدانراو ببینین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın