توركيا, ژيان

کەشوهەوا.. نزمترین پلەکانی گەرما لە ئەرزەڕۆم تۆمار کرا

نزمترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە شارۆچکەی تەکمانی سەربە پارێزگای ئەرزەڕۆم تۆمار کرا کە ٣٢ پلەی ژێرسفری سەدی بوو.

Ramal Mahmood  | 24.01.2017 - نوێکردنەوە : 25.01.2017
کەشوهەوا.. نزمترین پلەکانی گەرما لە ئەرزەڕۆم  تۆمار کرا

Erzurum

ئەرزەڕۆم – AA

نزمترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە شارۆچکەی تەکمانی سەربە پارێزگای ئەرزەڕۆم تۆمار کرا کە ٣٢ پلەی ژێرسفری سەدی بوو.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی تورکیا، پێشبینی دەکرێت کەشوهەوای ناوچەکە هەوراوی بێت.

نزمترین پلەکانی گەرما لە شەودا لە شارۆچکەی تەکمانی سەربە پارێزگای ئەرزەڕۆم تۆمارکرا کە ١٢ پلەی ژێر سفری سەدی بوو. بەمجۆرەش نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە تەکمان بە پێش جەمسەری باشوور کەوتەوە کە ئێستا لەوێ وەرزی هاوینە و پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ ٣١ پلەی ژێر سفری سەدی بوو.

نزمترین پلەکانی گەرما بەدرێژایی کاتژمێرەکانی شەو لە ناوچەکانی دیکەش لەژێر سفری سەدییەوە بوون، بەشێوەیەک لە ئاگری – ٣١، لە ئەردەخان – ٢٧، لە ئیدر و ئەرزنجان – ١٤ پلەی سەدی تۆمار کران.

پێشبینیش دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما بەدرێژایی رۆژ لە تەواوی ناوچەکە لەژێر سفری سەدییەوە بن، بەشێوەیەک لە ئاگری – ٦، لە ئەرزەڕۆم و قەرس ٧، لە ئاگری ١٢ پلەی سەدی تۆمار بکرێن.

کەڵەکەبوونی بەفر لە ئاگری ٤٥ سانتیمەتر، لە ئەرزەڕۆم ٢٧ سانتیمەتر، لە قەرس ١٦ سانتیمەتر، لە ئەردەخان ١٥ سانتیمەتر و لە ئیدر ٧ سانتیمەتر تۆمار کرا


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن