توركيا, سياسەت

گردبوونەوەی جەماری بۆ قودس لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت

- رێکخراوی گەنجانی ئانادۆڵو، وەقفی یارمەتی مرۆیی IHH، سەندیکاری فەرمانبەران و ژمارەیەک رێکخراوی دیکە لە ١٧ی ئەم مانگەدا لە مەیدانی ئانادۆڵو لە ئەنقەرە گردبوونەوەیەکی جەماوەری رێکدەخەن بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارەکەی ئەمریکا.

Özcan Yıldırım, Rewa Mahmut Hasan  | 12.12.2017 - نوێکردنەوە : 12.12.2017
گردبوونەوەی جەماری بۆ قودس لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت

Ankara

ئەنقەرە - AA

رێکخراوی گەنجانی ئانادۆڵو، وەقفی یارمەتی مرۆیی IHH، سەندیکاری فەرمانبەران و ژمارەیەک رێکخراوی دیکە لە ١٧ی ئەم مانگەدا لە مەیدانی ئانادۆڵو لە ئەنقەرە گردبوونەوەیەکی جەماوەری رێکدەخەن بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل.

لە راگەیەنراوێکدا کە رێکخەرانی گردبوونەوە جەماوەریەکە بڵاویان کردۆتەوە ئاماژە بەوە دراوە کە ئامانج لەو کارەیان ئەوەیە تاکو نیشانی بدەن ئەوان پاڵپشتی لە فەڵەستین دەکەن و دووپاتیشی بکەنەوە کە قودس دڵی مرۆڤایەتییە و هەرگیز بێدەنگ نابن بەرامبەر هەوڵەکان بۆ داگیرکردنی.

گردبوونەوە جەماوەریەکە کاتژمێر ١٣:٠٠ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١٧ی کانوونی یەکەم لە مەیدانی ئانادۆڵو بەڕێوەدەچێت.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın