توركيا, جيهان

گوتارى ئەردۆغان لە لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئابووری دەریای رەش

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "پێویستە رێکخراوی هاریکاریی ئابووری دەریای رەش بکەینە ئامڕازێکی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

Muhammet Ali Kemal  | 22.05.2017 - نوێکردنەوە : 23.05.2017
گوتارى ئەردۆغان لە لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئابووری دەریای رەش

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرای کرد کە پێویستە رێکخراوی هاریکاریی ئابووری دەریای رەش بکەنە ئامڕازێکی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

لووتکەی ٢٥ ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی هاریکاریی ئابووری دەریای رەش بە گوتارێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستی بەکارەکانی کرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە رێکخراوی هاریکاریی ئابووریی دەریای رەش رایگەیاند "ئەگەر ئەمڕۆ لە ئێمە بپرسن 'گەورەترین دەستکەوتی ئەم رێکخراوە چییە؟' ئەوا دەڵێم 'ئەو توانایەیە کە لە یەکێک لە قورسترین جوگرافیاکانی جیهاندا، وڵاتانی ناوچەکە لەسەر یەک مێز و لە چواردەوری بەها هاوبەشەکان کۆدەکاتەوە'. رەنگە لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا ژمارەیەک کێشەی سیاسیی و تەنانەت سەربازیش بوونی هەبێت. ئێمە چەند بتوانین رێکخراوی هاریکاریی ئابووریی دەریای رەش لەو کێشانە بەدوور بگرین، ئەوا دەتوانین کاری سوودبەخش بکەین. پێموایە پێویستە زیاتر بڕۆینە پێشەوە و رێکخراوەکە بکەینە ئامڕازێکی کاریگەر لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەدا. بۆ ئەوەش پێویستە خۆمان لە مشتوومڕە سیاسییە بێ بەرهەمەکان دووربخەینەوە و کارەکانمان لەسەر خاڵە هاوبەشەکانمان نەک لەسەر جیاوازییەکان، چڕ بکەینەوە''.

دواتر گوتی: "لە رێکخراوی هاریکاری ئابووری دەریای رەش کە ئێمە لە سەری ساڵەوە سەرۆکایەتی ئەم خولەی دەکەین لەگەڵ تەواوی وڵاتاندا بێلایەن و هاوسەنگانە کار دەکەین، ئەمڕۆ کاتێک رەشنووسی بەیاننامەی قبووڵکراوی لووتکەکە ئامادە دەکەین، زۆر ئاگامان لە هەستیاریی تەواوی وڵاتانی ئەندام بوو. لەم بارەیەوە هەر بۆیە داوا لە هەموو وڵاتانی ئەندام دەکەین کە بە هەمان شێوە مامەڵە بکەن".

سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند "مەرجە بۆ بەرێوەچوونی وەبەرهێنان و بازرگانی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەبێت. گەشەسەندنی ئەو ناوچەیەی کە تێیداین لە جوگرافیای دەریای رەش لە رێگەی سەقامگیری و ئاشتییەوە پێش دەکەوێت و دەبێت ئەمە ئامانجی هاوبەشی هەموومان بێت. وەک تورکیا پشتگیری هەموو وەبەرهێنە بیانیەکان دەکەین کە بێنە وڵاتەکەمان و کار بکەن. لەم بارەیەوە هیچ جیاکاریەک ناکەین".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın