توركيا, شیکردنەوە

گوتاری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە ھەکاری

یڵدرم "لە چاوی منەوە گشت تورکیا ھەکارییە. ئەو مافورانەی لە ھەکاری دروست دەکرێت، لە سولجوقییەکان و لە سەردەمی ئاڵپارسڵانەوە نوێنەرایەتی گیانی لەم وڵاتە دەکات. سیمبۆلی ئێمە یەکە، پەروەردگارمان یەکە ، کەعبەمان یەکە و قیبلەمان یەکە. تورک و کورد یەکە".

Mazın Asad  | 17.11.2017 - نوێکردنەوە : 18.11.2017
گوتاری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە ھەکاری

Hakkari

ھەکاری - AA

لەمیانی گوتارێکیدا لە ھەکاری، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند: "لە چاوی منەوە گشت تورکیا ھەکارییە. ئەو مافورانەی لە ھەکاری دروست دەکرێت، لە سولجوقییەکان و لە سەردەمی ئاڵپارسڵانەوە نوێنەرایەتی گیانی لەم وڵاتە دەکات. سیمبۆلی ئێمە یەکە، پەروەردگارمان یەکە ، کەعبەمان یەکە و قیبلەمان یەکە. تورک و کورد یەکە، برانە و پێکەوە تورکیان. ئەوانەی نەژادپەرستی دەکەن لە ئێمە نین".

بینالی یڵدرم لە دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە شاری شرناخ، چووە شاری ھەکاری و لەوێدا لە شەقامی جمھوریەت گوتارێکی پێشکەش بە ھاووڵاتیانی شارەکە کرد.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بە ئامادەبوونی گوت: "لە ئەنقەرەوە سڵاو و خۆشەویستمان بۆتان ھێناوە. سڵاوی پیاوی گەل سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغانتانم بۆ ھێناوە. لێرەوە سڵاو بۆ چوکورجا، شەمزینان و یوکسەکۆڤا دەنێرم. بە رێزەوە سڵاو لەو کەسانە دەکەم کە مافوری ھەکاری دروست دەکەن. لە ناخەوە سڵاو لە نیشتمانی ئەحمەدی خانی و برایانی ھەکاری دەکەم".

یڵدرم ھیوای خواست یەکێتی و پێکەوەژیان ھەمیشەیی بێت و گوتیشی: "ھەکاری ئەمشەو بە جۆش و خرۆشەوە پەیامێک دەدات. دەڵێ 'ئەی رێکخراوی تیرۆریستی ناپاک ھەرچییەک دەکەی بیکە، بەڵام ناتوانێت ئێمە دابەش بکەی'. ئێمە یەکین، پێکەوەین و خێزانێکین. ھەمووشمان پێکەوە تورکیاین. وێنەی گەشەسەندنی تورکیا لە ھەکارییەوە بەرز دەبێتەوە. کاتێک ھاتمە سەر ئەرک شتێک گوت. گوتم 'ناخی ئەم گەلە ئاسوودە بێت. بەڵای تیرۆر لە رۆژەڤی گەل دەردەھێنین. رێگە بە تیرۆر نادەین ژیانمان لێ وەربگیرێت'. ئیتر لەو رۆژەوە لە بەرەنگاربوونەوە بەردەوامین. سوپا بۆ خوا تادێت پشتی تیرۆر دەشکێنین و ئومێدەکەی لەناو دەبەین".

سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە درێژەدا گوتیشی: لە چاوی منەوە گشت تورکیا ھەکارییە. ئەو مافورانەی لە ھەکاری دروست دەکرێت، لە سولجوقییەکان و لە سەردەمی ئاڵپارسڵانەوە نوێنەرایەتی گیانی لەم وڵاتە دەکات. سیمبۆلی ئێمە یەکە، پەروەردگارمان یەکە ، کەعبەمان یەکە و قیبلەمان یەکە. تورک و کورد یەکە، برانە و پێکەوە تورکیان. ئەوانەی نەژادپەرستی دەکەن لە ئێمە نین. فەرمانی ئایینی ئێمە ئەمەیە. نەژادپەرستی نییە، رەگەزپەرستی نییە، جیاکاری ئایینی نییە، جیاکاری ناوچەیی نییە. بە ھەکاری، کرکلارەلی، سینۆپ، ھەتای بە ٧٨٠ ھەزار کلیۆمەتر چوارگۆشەی خاکی نیشتمان ھەموومان یەکین، پێکەوەین، براین و پێکەوە تورکیاین. ئێمە ھەزار ساڵە لەم خاکە پێکەوە لە نێو برایەتی دەژین. لەمەودواش بە ھەمان شێوە برایەتیمان بەردەوام دەبێت. ھەرگیز رێگە بە رێکخراوانی تیرۆریستی نادەین ھەوڵی تێکدانی برایەتیمان بدات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın