توركيا

ھەڵگرتنی قەدەغەی ھاتووچۆ لە چوار شارۆچکەی دیاربەکر

بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ لە شارۆچکەکانی لجێ، کوڵپ، سیلڤان و ھازرۆ ھەڵگیرا کە لەوەو پێش بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە، قەدەغەی ھاتووچۆی تێدا راگەیەنرابوو.

Abdullah Shukur  | 25.02.2017 - نوێکردنەوە : 25.02.2017
ھەڵگرتنی قەدەغەی ھاتووچۆ لە چوار شارۆچکەی دیاربەکر

Diyarbakir

دیاربەکر

بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆ لە ١٠ گەڕەکی شارۆچکەکانی لجێ، کوڵپ، سیلڤان و ھازرۆ ھەڵگیرا کە لەوەو پێش بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە، قەدەغەی ھاتووچۆی تێدا راگەیەنرابوو.

بەپێی ئەو راگەیندراوەی کە لەلایەن پارێزگای دیاربەکر بڵاوکراوەتەوە، ھێزەکانی ئەمنی تورکیا بەمەبەستی لەناوبردنی چەکدارانی پەکەکە و کۆگا و حەشارگەکانی سەر بەو رێکخراوە، ئۆپەراسیۆنیان لە شارۆچکەکانی لجێ، سیلڤان، کوڵپ و ھازرۆ ئەنجامداوە.

راشگەیەنرا کە ئەمڕۆ بڕیاری قەدەغەی ھاتووچۆی لەو شارۆچکانە ھەڵگیراوە کە لە ٢٤ی شوبات راگەیەنرابوو.







بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın