یڵدرم: "ئیدی بڕیار لای گه‌له‌كه‌مانه"
- سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم، سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردن و به‌یاساكردنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستوور رایگه‌یاند، "ئیدی بڕیار لای گه‌له‌كه‌مانه. بڕیاری گه‌ل له‌سه‌ر سه‌ر و چاومانه".
ئەنقەرە
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم، سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردن و به‌یاساكردنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستوور رایگه‌یاند، "ئیدی بڕیار لای گه‌له‌كه‌مانه. بڕیاری گه‌ل له‌سه‌ر سه‌ر و چاومانه".
دوای په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستووری توركیا به 339 ده‌نگ له په‌رله‌مانی توركیا، یڵدرم وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
یڵدرم گوتیشی: "ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستووری توركیا به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌لی توركه. ئێمه وه‌ك نوێنه‌ران به ئه‌ركی خۆمان هه‌ستاین. كاره‌كه لای خاوه‌نی راسته‌قینه‌یه‌تی. راده‌ستی گه‌لی ده‌كه‌ین".
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گه‌ل دروستترین بڕیار ده‌دات له‌باره‌ی ده‌ستووره‌وه و گوتی: "گه‌له‌كه‌مان ده‌چێته سه‌ر سندووق و به عه‌قڵ و ویژدانی خۆی ده‌نگ ده‌دات. گه‌ل باشترین بژارده بۆ گه‌لی تورك هه‌ڵده‌بژێرێت. بڕیاری گه‌ل گونجاوترین بڕیاره. بێگومان گه‌ل باشتر ده‌زانێت".
ناوبراو لای خۆیه‌وه سوپاسی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه هاوكاربوون له كاره‌كانی گۆڕانكاریی ده‌ستووردا.
گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستووری توركیا كه له 18 ماده پێكهاتووه و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتییه‌وه پێشكه‌شكرا، به 339 ده‌نگ په‌سه‌ندكرا.
له‌ده‌نگدانه‌كه‌دا 488 په‌رله‌مانتار به‌شداربوون. به‌رانبه‌ر له 142 ده‌نگی نه‌خێر، 5 ده‌نگی به‌تاڵ و دوو ده‌نگی هه‌ژمارنه‌كراو، گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستوور به 339 ده‌نگی به‌ڵێ په‌سه‌ندكرا.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ئایشه‌نوور باخچه‌كه‌پاڵێ به‌رله ئاشكراكردنی ئه‌نجانه‌كان رایگه‌یاند، ده‌نگه‌كان به‌پێی شێواز و په‌یڕه‌وی خۆی دراون و پڕۆژه یاساكه په‌سه‌ندكراوه.
په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازییان له ئه‌نجامه‌كه كرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن