توركيا, سياسەت

یڵدرم: "ئەو بڕیارەی گەل داویەتی دادگا پێی ناگۆڕدرێت"

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە ئەو بڕیارەی گەل داویەتی لە دادگا بیگۆڕێت. نە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا و دادگای دەستووری نە دادگایەکی دیکە ناتوانێت بڕیاری گەل بگۆڕێت".

Ramal Abdullah Mahmood  | 28.04.2017 - نوێکردنەوە : 29.04.2017
یڵدرم: "ئەو بڕیارەی گەل داویەتی دادگا پێی ناگۆڕدرێت"

Ankara

ئەنقەرە – AA

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەمیانی هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ کەناڵی BBC World لەبارەی پێشهاتەکانەوە دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

لە وەڵامی ئەو رەخنانەی لە گشتپرسیی گۆڕانکاری دەستووری تورکیا دەگیرێن و ئاماژە بەوە دەدەن سیستەمی وڵات بەرەو دیکتاتۆریەت و باڵادەستی یەک حزب دەڕوات، یڵدرم رایگەیاند کە ئەو رەخنانە زۆر بێویژدانانەن، گوتی: "ئایا لە شوێنێک دیکتاتۆری هەبێت هەڵبژاردن دەکرێت، پارتی سیاسیی لێ دەبێت، هاووڵاتییان دەتوانن لەوێ دەنگ بدەن؟ ئەو دەنگۆیانە هیچیان راست نین چونکە نزیکەی ٥٠ ملیۆن هاووڵاتیی چوونە سەر سندووقەکان و دەنگیان دا".

یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە گشتپرسییەکەدا نزیکەی ٢٤ ملیۆن کەس بە "نەخێر" و زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەسیش بە "بەڵێ" دەنگیان دا و لە نێویاندا یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دەنگ جیاوازی هەبوو، گوتی: "ئەگەر دیکتاتۆرییەت هەبووایە، خۆمان بڕیارمان دەدا. بە رێژەیەکی باشی وەک لە سەدا ٨٠-٩٠ ئەم کارەمان تەواو دەکرد. لەو ناوچەیەی سەرکۆمار لێی لەدایکبووە و لێی ژیاوە لە ئوسکودار خەڵک زیاتر بە 'نەخێر' دەنگی داوە. لە ئیزمیر کە من پەرلەمانتاری ئەو بازنەیە بووم دەنگی 'نەخێر' لە پێشەوەبوو، لە ئیستانبوڵ و بەشێکی زۆری شارە گەورەکان بەهەمان شێوە".

لە وەڵامی پرسیاری: "ئایا راتان چییە لەبارەی لێدوانی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن جەهەپە کە رایگەیاند دان بە ئەنجامەکانی گشتپرسییەکەدا نانێن و پەنا دەبەنە بەر دادگای دەستووری و دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا؟"، یڵدرم گوتی: "ئەگەر گەل دانی پێدانا و گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن دانی پێدانەنا چی دەبێت؟ هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە ئەو بڕیارەی گەل داویەتی لە دادگا بیگۆڕێت. نە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا و دادگای دەستووری و نە دادگایەکی دیکە ناتوانێت بڕیاری گەل بگۆڕێت. ئەو بڕیارەی ملیۆنان کەس داویەتی تەنها گەل دەتوانێت بیگۆڕێت. لەبەرئەمە ئەوانە هەوڵی بێهودەن. داواکاری من لە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە کە پابەند بێت بە بڕیار و ئیرادەی گەل. لە هەڵبژاردن و گشتپرسییەکانی دواتر باشتر قۆڵی لێ هەڵبماڵن و هەوڵی زیاتر بدەن و باشتر بچنە ناو دڵی گەل".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın