توركيا

یڵدرم: ''ئەورووپا بەباشی میوانداری پەکەکە دەکات''

بینالی یڵدرم لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەشداری لە چالاکییەکی بانگەشەی راپرسی بەناوی "سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتی" کرد کە لە ڤیەننا ئەنجام درا.

Ramal Abdullah Mahmood  | 19.03.2017 - نوێکردنەوە : 19.03.2017
یڵدرم: ''ئەورووپا بەباشی میوانداری پەکەکە دەکات''

Burgenland

ڤیەننا – AA

پەرلەمانتاری بازنەی بوردوری ئاک پارتی، رەشاد پەتەک لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەی گشتپرسی لەسەر گەڵاڵەنامەی گۆڕانکارییەکانی دەستووری تورکیا کە لە ١٦ی نیسان ئەنجام دەدرێت، بەشداری لە چالاکییەک کرد بەناوی "سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتی" و لەگەڵ دەنگدەران کۆبووەوە. لەڕێگەی تەلەفۆنیشەوە سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم بەشداری لە چالاکییەکەدا کرد.

بینالی یڵدرم رایگەیاند سەرەڕای ئەو هەموو رێگری و ئاستەنگانەی بۆیشیان دروست دەکەن بەڵام ئەوان سوورن لەسەر بەرنامەکانیان و گوتی: "ئەگەر لە گشتپرسییەکە بە 'بەڵێ' دەنگ بدرێت، یارییەکانی چەند کەس و لایەنێک تێک دەچن. لەبەرئەمە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن جەهەپە، لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، هەدەپە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک فەتۆ دەستیان لەناو دەستی یەک ناوە. ئەوەی لەدەستیان بێت دەیکەن بۆ ئەوەی سەقامگیری یەکجارەکی و دەسەڵاتێکی بەهێز لە تورکیا نەیەتە دی".

بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەپلەی یەکەم یاری ئەورووپا تێک دەچێت و، گوتی: "ئەم رووداوانە ئەوەمان نیشان دەدات، کە یارییە گەورەکە لە ئەورووپایە. لە ئەڵمانیا، نەمسا، سویسرا بەیەکەوە کۆدەبنەوە. بەباشی میوانداری رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازی پەکەکە دەکەن. بەڵام هەموو رێگایەک دەگرنە بەر بۆ کۆسپ خستنە بەردەم برا و هاوڕەچەڵەکە نیشتیمان و نەتەوەپەروەرەکانمان. چییان لەدەست دێت با بیکەن، تاکو بەمجۆرە پێداگر بن ئەوان سەرکەوتوو نابن. گەلی ئێمە بەژیرێتی خۆی لە ١٦ی نیساندا دەنگ دەدات و بەم دەنگە کۆتایی بەپاشماوەکانی وەسایەت دێنن لە تورکیا".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın