توركيا

یڵدرم: "ئەڵمانیا و ھۆڵەنداش دەڵێن نەخێر"

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "رێکخراوانی تیرۆریستی لە گۆڕانکاری دەستوور دەڵێن 'نەخێر'، ئێستا ئەڵمانیا و ھۆڵەندا ھاتنە تەک ئەمانە. گشتیان با بەشداری بکەن گشتیان. ئێمە خوامان بەسە و گەلمان بەسە.

Mazın Asad  | 11.03.2017 - نوێکردنەوە : 12.03.2017
یڵدرم: "ئەڵمانیا و ھۆڵەنداش دەڵێن نەخێر"

Izmir

ئیزمیر 

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە ئەڵمانیا و ھۆڵەندا لە گشتپرسییەکەی ١٦ی نیسان ناڕەحەتن و گوتیشی: "رێکخراوانی تیرۆریستی لە گۆڕانکاری دەستوور دەڵێن 'نەخێر'، ئێستا ئەڵمانیا و ھۆڵەندا ھاتنە تەک ئەمانە. گشتیان با بەشداری بکەن گشتیان. ئێمە خوامان بەسە و گەلمان بەسە. پەنا بە خوا دەتوانین وەڵامی گشتیان بدەینەوە. لە پێناو نووسینی سەرکەوتنی تورکیا لە ١٦ی نیسان، یەکەم کۆبوونەوەمان لە ئەڵمانیا کردبوو. پاشان ئیتر ھەرچییەک روویدابێت، ئەڵمانیا دەستی بە بانگەشەی 'نەخێر' کرد. ئەڵمانیا لایەنگر بوو. بەشداری لە کەمپینەی 'نەخێر' کرد. بە خەمبارییەوە پێشوازی لە ھەوڵانە دەکەین کە دیموکراسی بریندار کرد".

یڵدرم باڵکۆنی بینای نوێی سەرۆکایەتی ئاک پارتی لە ئیزمیر گوتارێکی پێشکەش بە ھاووڵاتیان کرد.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا روونی کردەوە کە ٣٦ رۆژ بۆ گشتپرسییەکە ماوە و گوتیشی: "وەستان نییە، لە رێبازمان بەردەوام دەبین. شەو و رۆژ کار دەکەین. ئامادەن لە ئیزمیرەوە وەڵامی ئەوانەی دەیانەوێت تورکیا دابەش بکەن لەگەڵ فەتحوڵڵاچییەکان و پەکەکە و لایەنگرانی بدەنەوە؟ رێکخراوانی تیرۆریستی لە گۆڕانکاری دەستوو دەڵێن 'نەخێر'، ئێستا ئەڵمانیا و ھۆڵەندا ھاتنە تەک ئەمانە. گشتیان با بەشداری بکەن گشتيان. ئێمە خوامان بەسە و گەلمان بەسە. پەنا بە خوا دەتوانین وەڵامی گشتیان بدەینەوە".

یڵدرم گوتیشی: "٢٠١٧ ساڵی ھەڵبژاردنە لە ئەورووپا. لە ئەڵمانیا ھەڵبژاردن ھەیە، لە ھۆڵەندا ھەڵبژاردن ھەیە و لە فەڕەنسا ھەڵبژاردن ھەیە. ئەوان وازبھێنن لە تورکیا و سەرقاڵبوون بە تورکیا، با سەرقاڵی کاری خۆیان بن. تورکیا خۆی کاری خۆی ئەنجام دەدات. سەرکەوتنی ھەڵبژاردن بە بەکارھێنانی تورکیا و دژایەتیکردنی ئەم گۆڕانکارییە گرنگە کە رێگەیەکی گرنگە بۆ دیموکراسی تورکیا و رێگریکردن لە وەزیرەکانمان، رێگریکردن لە بەرنامەی ھاوکارانمان و مۆڵەتنەدان بە نیشتنەوەی فڕۆکەکان، نە لە دۆستایەتی و نە لە دیپلۆماسی و نە لە مرۆڤایەتی دەوەشێتەوە. گشت ئەمانە وەک تێبینی لە لایەک دادەنێین، بەڵام لە رۆژی خۆی ھەرچییەک پێویست بێت ئینشەڵڵا دەکەین. رێگە نادەین وڵاتانی ئەورووپا لەسەر تورکیا سوودمەند بن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın