یڵدرم: "تورکیا بە رێککەوتنی نیشتمانی بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن"
بینالی یڵدرم، رایگەیاند: "توركیا به‌هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی و به‌ڕێككه‌وتن به‌رده‌وامده‌بێت له یه‌كخستنی هێزی خۆی و گه‌شه‌سه‌ندن. هه‌وڵی ره‌خنه‌گری و رووخێنه‌ریی كه‌سانی دیكه، هه‌رگیز ئێمه پاشگه‌زناكه‌نه‌وه".
Ankara
نیدە – AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "توركیا به‌هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی و به‌ڕێككه‌وتن به‌رده‌وامده‌بێت له یه‌كخستنی هێزی خۆی و گه‌شه‌سه‌ندن. هه‌وڵی ره‌خنه‌گری و رووخێنه‌ریی كه‌سانی دیكه، هه‌رگیز ئێمه پاشگه‌زناكه‌نه‌وه".
لە میانی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی لقی نیدەی پارتەکەیدا، بریکاری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتارێکی پێشکەش کرد.
یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە توركیا به‌هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی و به‌ڕێككه‌وتن به‌رده‌وامده‌بێت له یه‌كخستنی هێزی خۆی و گه‌شه‌سه‌ندن. هه‌وڵی ره‌خنه‌گری و رووخێنه‌ریی كه‌سانی دیكه، هه‌رگیز ئەوان پاشگه‌ز ناکاتەوە. گوتی: "پێویسته هه‌موو جیهان بزانن، ئه‌و په‌لامارانه‌ی سنووره‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مانی كردووه‌ته ئامانج، بێوه‌ڵام نابن. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه به‌ده‌ستی تیرۆر زیان به‌م وڵاته بگه‌یه‌نن، وه‌ڵامی هاوشێوه وه‌رده‌گرنه‌وه".
بینالی یڵدرم لەبارەی گوتارەکەی ئەمڕۆی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په کەمال كڵچدارئۆغڵوش گوتی: "له گوتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ده‌ڵێت 'من به‌ڵێنم هه‌یه، دوورگه‌كان وه‌رده‌گرمه‌وه'. ده‌پرسێت 'ئایا دوورگه‌كان هی ئێمه‌ن؟، هی یۆنانه؟' له‌بری ئه‌و پرسیاره له ئێمه بكه‌یت بڕۆ له‌وه‌ی بكه كه كاتی خۆی ئه‌و دوورگانه‌ی راده‌ستكردن. ئه‌و دوورگانه كه‌ی راده‌ستكرا به‌وێ؟ بڕۆ حیسابی ئه‌وه له‌وانه بپرسه كه ئه‌و دوورگانه‌یان راسده‌تكردووه. ده‌مم مه‌كه‌ره‌وه، چونكه كاتێک قسه‌م كرد نا‌توانیت بەرگەی قسەکانم بگریت".
بریكاری سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ناوه‌ندی په‌تاته نیده‌یه. گوتی :"ئه‌وه ده‌زانین. ئه‌و پشتیوانیه‌ی له ساڵی 2018دا ئه‌نجامیده‌ده‌ین ده‌یگه‌یه‌نینه دوو هێنده‌ی ئه‌وه‌ی 2017. هیچ خه‌متان نه‌بێت په‌تاته‌كانتان نامێنێته‌وه له كۆگاكاندا نامێننه‌وه. ساڵی رابردوو پشتیوانی به‌بڕی دوو ملیۆن لیره هه‌بوو، ئه‌مساڵ ده‌بێته چوار ملیۆن".