یڵدرم: "فه‌تۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر نزیكه‌ی 170 وڵات"
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "فه‌تۆ كه دژی گه‌لی تورك و سیستەمی دیموكراسی توركیا وه‌ستاوه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر نزیكه‌ی 170 وڵات كه چالاكیان تێدا ئه‌نجام ده‌دات".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "فه‌تۆ كه دژی گه‌لی تورك و سیستەمی دیموكراسی توركیا وه‌ستاوه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر نزیكه‌ی 170 وڵات كه چالاكیان تێدا ئه‌نجام ده‌دات".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، نه‌واز شه‌ریف دوای ئه‌وه‌ی له كۆشكی چانكایا كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و نێوان شانده‌كانیان ئه‌نجامدا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد.
یڵدرم باسی له‌وه كرد كه توركیا و پاكستان په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و برایه‌تی مێژوویان هه‌یه، وه‌ك دوواینجارش هه‌ر رۆژێك پاش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووز، حكوومه‌تی پاكستان، هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی په‌رله‌مانی پاكستان و گه‌لی پاكستان، پشتیوانی خۆیان بۆ توركیا ده‌ربڕی و، رۆحی دۆستایه‌تی، برایه‌تی و پشتیوانی مێژوویان نیشاندا.
بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد فه‌تۆ كه دژی گه‌لی تورك و سیستەمی دیموكراسی توركیاوه‌ستاوه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر نزیكه‌ی 170 وڵات كه چالاكیان تێدا ئه‌نجام ده‌دات.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فه‌تۆ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پاكستانی برا دروستكردووه و، گوتی: "ده‌زانین كه هه‌ڵویستێكی زۆر هه‌ستیارتان هه‌یه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه و ده‌ركردنی له پاكستان".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم باسی له‌وه كرد كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ناوچه‌ییدا ده‌كات كه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له پاكستان بەڕێوەدەچێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن