توركيا

یڵدرم: " چوار ماددەی یەکەمی دەستوور ناگۆڕدرێت"

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند کە چوار ماددەی یەکەمی دەستوور ناگۆڕدرێت. گوتیشی: "ئێمەش پێشنیاری گۆڕانکاریمان نەکردووە. ئەوانەی کە پێشنیارەکەشیان کردووە پەیوەندیان بە ئێمەوە نییە. ئەم ماددانە بنەمای دەوڵەتن".

Abdullah Shukur  | 14.01.2017 - نوێکردنەوە : 15.01.2017
یڵدرم: " چوار ماددەی یەکەمی دەستوور ناگۆڕدرێت"

Ankara

پەرلەمانی تورکیا 

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند کە چوار ماددەی یەکەمی دەستوور ناگۆڕدرێت. گوتیشی: "ئێمەش پێشنیاری گۆڕانکاریمان نەکردووە. ئەوانەی کە پێشنیارەکەشیان کردووە پەیوەندیان بە ئێمەوە نییە. ئەم ماددانە بنەمای دەوڵەتن".

یڵدرم لەبارەی دەماقاڵییەکانی نێو پەرلەمانی تورکیا پەیوەندیدار بە چوار ماددەی یەکەمی دەستووری تورکیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.

یڵدرم رایگەیاند کە ماددەی یەکەم ئاماژە بە سیستەمی وڵات وەک کۆماری و ماددەی دووەم پەیوەندی بە تایبەتمەندییەکانی کۆمار و ماددەی سێیەمیش حوکمی ئاڵای تورکیا و یەکپارچەیی خاکی وڵات و سروودی نیشتمانی و شاری ئەنقەرە وەک پایتەختی وڵات دیاریکردووە.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم راشیگەیاند کە لە ماددەی چوارەمی دەستوور ئاماژە بەوە دەکرێ کە ئەم سێ ماددەی سەرەوە ناگۆڕدرێت و داوای گۆڕانکاریشی لێ ناکرێت. بەم پێیەش گوتی: " ئێمەش پێشنیاری گۆڕانکاریمان نەکردووە. ئەوانەی کە پێشنیارەکەشیان کردووە پەیوەندیان بە ئێمەوە نییە. ئەم ماددانە بنەمای دەوڵەتن".

یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە ئاک پارتی ١٠ ساڵە جەخت لەسەر پرانسیبی یەک گەل و یەک دەوڵەت و یەک نیشتمان و یەک ئاڵا دەکاتەوە.

لەبارەی پرسیاری ئەوە کە نەچوونی یڵدرم بۆ کۆبوونەوەکانی قوبرس رەخنەی زۆری لێگیراوە و ئەمڕۆش کاردانەوەی فراکسیۆنەکانی لە نێو پەرلەمان لێکەوتەوە. یڵدرم لەمبارەیەوە گوتی: "ھیچ دۆخێکی بەم شێوەیە لە ئارادا نەبووە کە ناچاربین بچین. دانوستانەکانی قوبرس ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە. مەرجی ئێمە بۆ قوبرس دیار و ئاشکرایە. بابەتی و گەرەنتی و ئاسایشی قوبرس، لە ژێر ئاسایش و گەرەنتی تورکیایە و ھەرگیز واز لەم مەرجەش ناھێنرێت".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın