توركيا, ئابووری

یەکەمین کەشتی هەڵکەندنی Deepsea Metro-2 دێتە تورکیا

- چاوەڕێ دەکرێت ئەو کەشتییەی لە بەندەری هۆیڵاندسبیگدای کەناراوەکانی باشووری نەرویجەوە بەڕێ کەوتووە ٣١ی ئەم مانگە بگاتە تورکیا.

Murat Temizer, Ramal Abdullah Mahmood  | 18.12.2017 - نوێکردنەوە : 19.12.2017
یەکەمین کەشتی هەڵکەندنی Deepsea Metro-2 دێتە تورکیا

Ankara

ئەنقەرە – AA

چاوەڕێ دەکرێت ئەو کەشتییەی لە بەندەری هۆیڵاندسبیگدای کەناراوەکانی باشووری نەرویجەوە بەڕێ کەوتووە ٣١ی ئەم مانگە بگاتە تورکیا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سیستەمی نێودەوڵەتییەوە بە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتوون، ئەو کەشتییە کە ناوی Deepsea Metro-2 و بە مەبەستی کاری هەڵکەندن لە دەریای ناوەڕاست لە لایەن کۆمپانیای نەوتی تورکیا بەکار دەهێندرێت، چاوەڕێ دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە بگاتە تورکیا.

لە کاتێکدا تورکیا بە کەشتی خۆی تایبەت بە گەڕان و دۆزینەوەی نەوت وگاز کاروچالاکییەکانی تایبەت بە بومەلەرزەی ئەنجام دەدا، بە کەشتی Deepsea Metro-2 کە لە لایەن کۆمپانیای نەوتی تورکیا بەکار دەهێنرێت دەبنە دوو کەشتی چالاکی هەڵکەند لەو وڵاتە.

بەرنامە بۆ ئەوە دانراوە کاروباری کەشتی هەڵکەندن لە دەریای ناوەڕاست لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەست پێ بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın