توركيا, جيهان

یەکەکانی سەر سنوور لەوپەڕی ئامادەباشیدان

- یەکەکانی سەر سنوور لە میانی فەرمانپێکردنی سوپای تورکیادا، خۆیان خستۆتە ئەوپەڕی ئامادەباشی لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی عەفریندا. -ئەو تانکانەی بۆ سەر سنوور رەوانە کران لەژێر چاودێری چڕوپڕی ئەمنیدا گەیشتنە هەردوو قەزای هاسا و کرکهانی پارێزگای هاتای.

Sarp Özer, 1 23  | 18.01.2018 - نوێکردنەوە : 19.01.2018
یەکەکانی سەر سنوور لەوپەڕی ئامادەباشیدان

Ankara

ئەنقەرە – AA

یەکەکانی سەر سنوور لە میانی فەرمانپێکردنی سوپای تورکیادا، خۆیان خستۆتە ئەوپەڕی ئامادەباشی لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی عەفریندا.

مەترسی ئەوە هەیە لە چیاکانی ئامانۆس لە عەفرینەوە دزە بکرێتە هاتای و بە چەک و تەقەمەنی کردەی تیرۆریستی لە تورکیا ئەنجام بدرێت ئەمەش هەڕەشە لە ئاسایشی سنووری تورکیا دەکات. سوپای تورکیا ئامادەکارییەکانی چڕکردوونەتەوە لە ئەگەری ئۆپەراسیۆن بۆ ئەودیووی سنوور کە تورکیا ئەگەری هەیە بە سوودبینین لە مافە سرووشتییەکانی بە پێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامی بدات.

ئەو تانکانەی بۆ سەر سنوور رەوانە کران لەژێر چاودێری چڕی ئەمنیدا گەیشتنە هەردوو قەزای هاسا و کرکهانی پارێزگای هاتای. یەکەکانی سەر سنوور لە میانی فەرمانپێکردنی سوپای تورکیادا، خۆیان خستۆتە ئەوپەڕی ئامادەباشی لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی عەفریندا.

دوێنێ ئەنجوومەنی نیشتیمانی ئاسایشی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبۆوە. لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کە کاریگەری دەکەنە سەر ئاسایشی و ئەمنیەتی تورکیا تاوتوێ کران، بابەتە نێودەوڵەتییەکان کە لە نزیکەوە پەیوەندییان بە تورکیاوە هەیە خرانە روو و لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریش بە شێوەیەکی فرەرەهەند دوان.

دوای کۆبوونەوەکە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "تورکیا ھەرگیز رێگە بە دروستکردنی رێڕەوێکی تیرۆریستی و پێکهێنانی سوپایەکی تیرۆریست لە نزیک سنوورەکانی نادات. لەمبارەیەوە ھەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگیرێتەبەر".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın