تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

ریال مەدرید لە مەلەگەی بردەوە

لە ھەفتەی ١٣ھەمینی خولی لالیگای ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید بە ٣-٢ گۆڵ لە یانەی مەلەگەی بردەوە.

Mazın Asad  | 25.11.2017 - نوێکردنەوە : 26.11.2017
ریال مەدرید لە مەلەگەی بردەوە

Madrid

مەدرید - AA

لە ھەفتەی ١٣ھەمینی خولی لالیگای ئیسپانی، یانەی ریال مەدرید لە یاریگای خۆی بە ٣-٢ گۆڵ لە یانەی مەلەگەی بردەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانی یانەی ریال مەدرید کەریم بەنزێما لە خولەکی ٩ گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و لە خولەکەی ١٨دا یاریزانی یانەی مەلەگە دیگۆ رۆلان گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد. دوای سێ خولەکی دیکە، یاریزانی یانەی ریال مەدرید کارلۆس کاسمێرۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و بەم پێیەش گێمی یەکەم بە ٢-١ گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی ریال مەدرید تەواو بوو.

لە گێمی دووەمدا ھەردوو یانەی ھێرشەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر چڕتر کرد. ئەوە بوو لە خولەکی ٥٧ی یارییەکەی یاریزان چۆری کاسترۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی مەلەگە تۆمار کرد و یارییەکە ٢-٢ گۆڵ یەکسان بوو.

دوای ئەوەی لوکا مۆدریج لە ھێڵی سزا لە لایەن لویس ھێرناندێز رێگری لێکرا، یانەی ریال مەدرید پەنالتییەکی بۆ گیرا. کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی ٧٦ لێدانی پەنالتی جێبەجێکرد، بەڵام راستەوخۆ نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات. لەکاتی گەڕانەوەی تۆپەکە ئەمجارە رۆناڵدۆ توانی گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

لە کۆتایی یارییەکە یانەی ریال مەدرید بە ٣-٢ گۆڵ لە یانەی مەلەگەی بردەوە.

کریستیانۆ رۆناڵد بە تۆمارکردنی گۆڵێک، کۆی گۆڵەکانی لە وەرزی ئەمساڵی لالیگا گەیاندە دوو گۆڵ.

یانەی ریال مەدرید بە بردنەوەی لە یانەی مەلەگە، توانی کۆی خاڵەکانی بۆ ٢٧ خاڵ بەرزبکاتەوە و لە دوای یانەکانی بەرشەلۆنە و ڤالێنسیا خۆی بگەیەنێتە پلەی سێیەم. یانەی مەلەگەش بە حەوت خاڵ لە پلەی ١٨مینی خولەکە مایەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın