تەكنەلۆجيا و زانست

نۆكیا خزمه‌تگوزارییه‌ك بۆ ئاشتی مرۆڤایه‌تی زیاد ده‌كات

- كۆمپانیای نۆكیا رایگه‌یاند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاواز بۆ مۆبایله‌كانی زیاد ده‌كات له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ زیادكردنی خزمه‌تگوزاییه‌كی نوێ كه‌ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌كه‌ ده‌توانن به‌ ئاسانی به‌كاری بهێنن.

Hemn Baban  | 09.09.2017 - نوێکردنەوە : 09.09.2017
نۆكیا خزمه‌تگوزارییه‌ك بۆ ئاشتی مرۆڤایه‌تی زیاد ده‌كات

Arbil

هه‌ولێر - AA

نۆكیا ده‌ڵێت خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه‌ ته‌كنه‌لۆژیا ببێته‌ یارمه‌تیده‌ر و پاڵپشتی زوڵملێكراوان و ده‌نگیان به‌ هه‌موو جیهان بگه‌یه‌نێت. 

كۆمپانیای نۆكیا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاواز بۆ مۆبایله‌كانی زیاد ده‌كات له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ زیادكردنی خزمه‌تگوزاییه‌كی نوێ كه‌ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌كه‌ ده‌توانن به‌ ئاسانی به‌كاری بهێنن.

خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌كه‌ی نۆكیا به‌ناوی"Unite For"ه‌ كه‌ زانیاری و چیرۆكه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ له‌هه‌ر شوێنێك بێت و رووبدات له‌رێگه‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌ی نۆكیا ره‌فتاره‌ نامرۆڤانه‌كان و هه‌ڵسوكه‌ته‌ كۆنه‌كانی به‌شێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌.
خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌كه‌ی مۆبایلی نۆكیا وه‌كو هه‌ڵمه‌تێك وایه‌ بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ هه‌بوونی سته‌م و زوڵم و نا یه‌كسانی له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی دنیادا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی له‌و جێگایانه‌دا به‌رقه‌رار ببێت و هه‌مووان به‌یه‌كگرتوویی و یه‌كسانی بژیین وه‌كو كۆمپانیای ناوبراو له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی لێوه‌ ده‌كات.
هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌كه‌ ته‌نها به‌كارهێنه‌رانی نۆكیا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌توانن به‌ ئاسانی به‌كاری بهێنن.

له‌ درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمپانیای نۆكیا كه‌ به‌ناوی هه‌ڵمه‌تی" Unite For" ه‌وه‌ ناونراوه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌ی كۆمپانیای نۆكیا هه‌ڵده‌ستێت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه‌ ئازاری مرۆڤایه‌تی تێدایه‌ چ هه‌ڵسوكه‌وته‌ خراپه‌كانی هه‌ندێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌كان بێت یان ئه‌و چیرۆكانه‌ی له‌كاتی شه‌ڕه‌كاندا دروست ده‌بن و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی مرۆڤایه‌تی تێدایه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ببێته‌ یارمه‌تیده‌ر و پاڵپشتی زوڵملێكراوان و ده‌نگیان به‌ هه‌موو جیهاندا بگه‌یه‌نێت.

خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای نۆكیا وه‌كو له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ ئاشتی و ئارامی و یه‌كگرتووییدا بژی و ده‌نگی زوڵملێكراوان بگاته‌ هه‌موو جێگه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ سوودی بۆ تاك و كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌بێت و به‌كارهێنه‌رانی نۆكیا ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن و زانیاری و چیرۆكه‌كانییان بگه‌یه‌نن به‌هه‌موو جیهان.

نۆكیا كۆمپانیایه‌كی فینلاندیی تایبه‌ته‌ به‌ په‌یوه‌ندیكردن و ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان و بنكه‌ی سه‌ره‌كییان له‌ ئیسبۆی وڵاتی فینله‌ندایه‌، خاوه‌نی 97 هه‌زار و 798 كارمه‌نده‌ له‌ 120 وڵاتی جیهاندا، له‌ 150 وڵاتی جیهان فرۆشی هه‌یه‌، ساڵانه‌ نزیكه‌ی 30 ملیار یۆرۆ داهاتی هه‌یه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın