تەكنەلۆجيا و زانست

ژمارەی بەکارھێنەرانی فەیسبووک گەیشتە ٢ ملیار

دامەزرێنەی توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک مارک زوکەربێرگ رایگەیاند فەیسبووک یەکەم تۆڕی کۆمەڵایەتییە کە ژمارەی بەکارھێنەرانی بگاتە دوو ملیار کەس.

Mazın Asad  | 27.06.2017 - نوێکردنەوە : 30.06.2017
ژمارەی بەکارھێنەرانی فەیسبووک گەیشتە ٢ ملیار

Washington DC

واشنتۆن - AA

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ژمارەی بەکارھێنەرانی گەیشتە دوو ملیار بەکارھێنەر و بەم پێیەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد.

دامەزرێنەر و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی فەیسبووک، نارک زوکەربێرگ لە ھەژماری خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "لەم بەیانییەوە فەیسبووک بە دوو ملیار مرۆڤ گەیشت. لە پەیوەندی جیھاندا پێشکەوتن بەخۆوە دەبینین. دەی ئێستا با گشت جیھان لە یەکتر نزیک بکەینەوە. لەم گەشتەدا شەرەفمەندەم کە لەگەڵ ئێوەدام".

ھاوکات بەپێی راگەیەنراوێکی کۆمپانیای فەیسبووک، رۆژانە تێکرایی ناوەندی ٨٠٠ ملیۆن کەس لە فەیسبووک "لایک" دەکات و ١٧٨ ملیۆن کەسیش "Loved" دادەگرێت.

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نزیکەی ١٣ ساڵ لەمەوبەر دامەزرا و پێنج ساڵ لەمەوبەریش ژمارەی بەکارھێنەری گەیشتە ملیارێک. زیادبوونی بەکارھێنەری فەیسبووک بۆ دوو ھێندە، بە پێشکەوتنێکی زۆر گرنگی تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın